بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بۆ ڕێبەران و هاورێیانی حیزبی دیموکرات
هەڵبەتە کارەساتی ٨/٩/٢٠١٨ کارەساتێکی جەرگ بڕبوو و هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدانی هێنایە ژان، چجای ئەوەی ئێمەی دانیشتوانی گوندی هەرمۆتە، کە جیران و دۆستێکی لەمێژینەی یەکترین و خۆشەویستییەکی بەتین لە نیوانماندا هەیە، بۆیە بۆ ئێمە ئازارەکان بەسفتوسۆتر و کۆستەکەش گەورەتربوو. بەناوی دانیشتوانی گوندی هەرمۆتە هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، هیوادارم دواکارەسات بێت و شەرمەزاری و ریسوایش بۆ دوژمنانی کورد.
براتان قەشە دنحا تۆما
قەشەی کڵێسای کۆیە و هەرمۆتە