دوابەدوای کارەساتی مووشەکبارانی قەڵای دیموکرات لەلایەن ڕیژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کە بەداخەوە بوو بە هۆی شەهید و بریندار بوونی دەیان ئەندامی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکان حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان وێڕای مەحکومکردنی ئەو جینایەت درندانەیە، پەیامی سەرەخۆشییان بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان و ماڵباتی شەهیدان ناردووە. بەڕێز مەسعود تەک سەرۆکی گشتی پارتی سوسیالیستی کوردستان_ تورکیەش پیامێکی سەرەخۆشی بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان ناردووە و تێدا زۆر بەتوندی ئەو هێرشەی کۆماری ئیسلامی مەحکوم کردووە و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوەی بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواستووە.
پارتی سوسیالیستی کوردستان