لە کۆبوونەوەی گشتی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست کە لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە ئەندامی رێکخراوی ئهنتێرناسیۆناڵی سۆسیالیست وەەگیرا.
به بهشداریی ههیئهتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆبوونەوەی شۆڕای ئێنتێرناسۆناڵی سوسیالیست لە نیۆیۆرک دهستی بهکار کردو لە ماوەی دوو ڕۆژدا کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
لە سەربانگهێشتی ڕهسمیی ڕێکخراوی ئینترناسیۆنال سوسیالیست بۆ کۆبونەوەی ساڵانەی شورای ئەو ڕێکخراوەیە، کە ئەمسال لە شاری نیۆیۆرکو لە مەقەری نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوەچوو، هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پیکهاتوو لە مستەفا شڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسیو بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزب به هاوڕێیەتیی کامران باڵنور و خەبات ئیبراهیم پور بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
بهیانیی رۆژی دووشەممە، ١٥ ی پووشپهڕ کۆبوونەکە بەوتاری لوئیس ئایالا، سکرتێری گشتیی سۆسیالیست ئینتئرناسیۆنال دهستی پێکرد، پاشان جۆرج پاپاندرۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی سوسیالیستی نێونەتەوەیی وتاری خۆی پێشکەش کرد که پێوهندی بە کیشەی ئابووری، تێرۆریزم و چەندین تەوەری دیکەی جیهانی ههبوو.
یەکەم وتاری بەشدارانی کۆبوونەوەکە لە لایەن هێمن هەورامی، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان پێشکێش کرا که وتارهکهی له پێوهندی لهگهڵ کێشەی داعشو شەری کورد دژ بەو ڕێکخراوە تێرۆریستییەو راکێشانی سەرنجی جیهان بۆ یارمەتیدانی زیاتری کورد لە میدانی شەر دا و هەروەها باسێکی چڕوپر لە سەر کێشەی ئاوارەکان بوو. هەروەها ئیبراهیم موسلیم، نوێنەری پەیەدە وتارێکی لە سەر هەلومەرجی کورد لە رۆژئاواو شەری کورد لە دژی داعش و چەندین تەوەری دیکە پێشکەش کرد. نوێنەری پەیەدە داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە بە هانای گەلی کوردەوە بێنو پشتیوانی هیزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن بۆ بەرەنگار بوونەوە و تێکشکاندنی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش.
له پهراوێزی کاری کۆبوونهوهکهشدا مستەفا شەڵماشی، لەگەڵ جۆرج پاپاندرۆ، لوئیس ئەیالا و خاتوو وەفا، بەرپرسی بەشی ژنانی ئینترناسیۆنالی سوسیالیست و چەندین کەسایەتی دیکە دیدار و چاوپێکەوتنی کرد و لە نزیکەوە لە سەر دۆخی نالەباری ئێران پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی کورد بههۆی ڕژیمی ئیسلامی ئێران قسەو باسی کرد.
لە بەرنامەی ڕۆژی دووهەمیشدا پاش پەیامی “لوئیس ئایالا”، سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوەیە، ڕاپۆرتی کومیتەی ئیجراییو ئابووری خوێندرایەوەو دوا بەدوای ئەم باسە کومیتەی چاوەدێری ئوسووڵو پرینسیپەکانی ڕیکخراوەکە راپۆرتی تایبەتی خۆی لە سەر چۆنیەتی کار و کۆبوونەوەکانی شۆرا پێشکەش کردو بە دوای ئەودا راپۆرتی بەشی ژینگەپارێزی خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەی کاری دووهەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیستدا سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی باسێکی تێرو تەسەلی لە سەر سێ تەوەری سەرەکی ” شەری داعش، پێویستی یارمەتیی جیهانی بۆ کورد بۆ پشتیوانی لە دژی داعش” پێشکەش کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکەدا مستەفا شەڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسیو سەرپەرستی هەیئەتی بەشداریی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە دا وتاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی پێشکێش کرد.
بەڕێزیان قسەکانی خۆی بە سپاسنامەیەک بۆ سەرۆک، سکرتێرو هەموو ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە، سەبارەت بە وەرگرتنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وەک ئەندامی هەمیشەیی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست دەست پێکرد و ئەو بڕیارەی بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ حیزبو گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانی.
بەڕێز شەڵماشی باسی کێشەی کورد بە گشتی و بە شێوەیەکی تایبەتی ئاماژەی بە دۆخی نالەباری کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و خەباتی حیزبی دیموکراتی کورستان کرد. بەشێکی گرنگی دیکە لە وتارەکەی کاک مستەفادا ئاماژەی بەڕێزیان بەو خەباتە دژوارە بوو کە گەڵی کورد و حیزب و رێکخراوە پێشڕەوەکانی و بەتایبەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دژی تیرۆریزمی دەوڵەتی، بە درێژایی دەیان ساڵی رابردوو کردوویانە. بەڕێزیان بە ئاماژە بە تێرۆریزی دەوڵەتی لە ئێراندا و پشتیوانی و دەستێکەڵاویی ڕێبەرانی ئەو حکومەتە لە تێرۆری جیابیران و نەیارانی خۆیاندا، باسی لە تێرۆری ڕێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، دکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو و دکتور سادق شەرەفکەندی کرد و ئەوەی بە نموونەیەکی حاشا هەڵنەگر بۆ تێرۆریست بوونی ڕژیمی ئیسلامی زانی.
پاشان بێهروز خزری، نوێنەری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، ، وتارێکی لە پەیوەندی لەگەڵ هەلومەرجی کورد بە گشتی و ئێران بە تایبەتی پێشكەش کرد. ناوبراو باسێکی لە تێرۆر و کوشتنی کورد بە دەستی حکومەتی ئیران کرد و راستەوخۆ ئیشارەی بە تێرۆری دکتۆر قاسملو و شەرەفکەندی وەک نمونەیەک لە تێرۆری نێودەوڵەتی کرد. نوێنەری کۆمەڵە بەشێکی دیکەی وتارەکەی بۆ سەرهەڵدانی کێشەی داعش و هێرشی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بۆ سەر خۆرئاوا و باشووری کوردستان تەرخان کرد و باسی لە بەرگری جوامێرانەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ئەو دوو بەشەی کوردستان کرد و داعشی وەک مەترسییەکی بۆ سەر ئاسایش و هێوری هەموو جیهان ناوبرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە ڕۆژی دووهەمی ئەو کۆبوونەوەش دا هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزب لە نزیکەوە لەگەڵ نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سوسیالیستە جیهانییەکان چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد کە لە ناویان دەکرێ ئاماژە بە نوێنەری سوسیالیستەکانی وڵاتانی مکریک، یۆنان، قوبرس، سوید، بلژیک و هەروەها پارتی سوسیالیستی ئەمریکا و چەندین حیزب، ڕێکخراو و کەسایەتی سیاسی دیکەی جهانی بکرێ. هاوکات چەندین جار نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بۆ باس و راوێژ سەبارەت بە پێشنیار و داواکارییەکانی کورد دانیشتن و چاوپێکەوتنیان پێک هێنا. هەر لە ڕۆژی دووهەم دا هێمن هەورامی، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان چەند داواکاریو خاڵێک، کە پەیوەندییان بە کورد و بزووتنەوەی سەرانسەری کوردستانەوە هەبوو، بۆ راوێژ و قسە لە سەر کردن هێنایە کۆبوونەوەی گرووپی کاری کوردانەوە، کە بە تێکڕای دەنگ پەسند کراو پێشکەشی لویس ئایالە کرا تا لە دەستووری کاری داهاتووی ئەو ڕێکخراوەیە دا بگونجێندرێن.