باوکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه‌ی مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
رۆژی شەممە، ١٣ ی پووشپه‌ڕ مام عەلی سوڵتانی، خەڵکی گوندی سەلیم ساوڵی ناوچەی مهابادو، باوکی شەهید لوقمان سوڵتانی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مام عەلی باوکی شەهید لوقمان سوڵتانییە که لە گوندی سەلیم ساوڵ بە تاوانی هاوکاری دەگەڵ هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕات‌و بە تایبەتی هاوکاری لە گەڵ فەرماندەی بە ناوبانگ شەهید خدرە سوور گیراو بە داخەوە دوای ماوەیەک ئێعدام کرا.
مام عەلی بەو هۆیەوە کە بابی شەهیدێکی ڕیگای ئازادی بوو، مرۆڤێکی دڵسۆز‌و نیشتمانپەروەریش بوو، ئه‌و جێگای ڕیزو خۆشەویستی خەڵکی سەلیم ساوڵو ناوچەی مەنگورایەتی مه‌هاباد بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری مام عه‌لی ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.