ناوهنده ئهمنیهتییهکانی رێژیم له کوردستان له بهرهبهری ٢٢ ی پووشپهڕدا پتر بارودۆخی کوردستانیان خستۆته ژێر چاوهدێرییهوه.
بهپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تهشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کورستان بارودۆخی شارەکانی کوردستان لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٦ ساڵەی تیرۆری د.قاسملوو دا، پتر ئەمنییەتی کراوەو کۆنتڕۆڵو چاوەدێریی سیخوڕەکان، کامێراکانی چاوەدێری، گەشتەکانی ئیتلاعاتو سوپاو بنکەکانی بەسیچ چەند قات زیادی کردوە.
هاوکاتو پێ بە پێی زیادبوونی ترسو وەحشەتی هێزە چەکدارەکانو دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، ورەی خەڵکو هیوایان بە بووژانەوەی تێکۆشان و چالاکیی پێشمەرگانەو شۆڕشگێڕانە، لە گەشەکردن دایە.
ههروهها له پێوهندی لهگهڵ کاردانهوهی رێژیم به حزووری هێزهکانی پێشمهرگهی حیزبی دێموکرات له ناوچه سنوورییهکان ههواڵهکان باس لهوه دهکهن که ئاوەدانکردنەوەی پێگەکۆنەکانو دانانو جێگیرکردنی هێزو پێگەی تازە لە ناوچەکانی بانە، سەردەست پیرانشار، شنۆو مەرگەوەڕ، لە لایەکی دیکەوە هێنانی هێزی چەکدارو کەرەستەی جەنگی بۆ ئەو ناوچانەو ناوچە سنوورییەکانی دیکەی ڕۆژهەلاتی کوردستان هەر وا درێژەی هەیە.
بهپێی ئهو راپۆرتانه لە زۆر لە ناوچە سنوورییەکان، بەکرێگیراوانی سوپاو ئیتلاعات، راسپیردراون بە جلوبەرگی شەخسی، بە ماتۆرسکلیتو ماشێنو بە بیانووی جۆراوجۆر بچنە سەردانی ئەو شوێنانەی کە گومانی مانەوەی پێشمەرگەیان لێ دەکرێ، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتیان لێ بدەنو زانیارییان لە سەر کۆ بکەنەوە.
ههواڵهکان باس لهوه دهکهن که بوونی پێشمەرگەکانی دیموکرات لە سەر سنوورەکانو گەشتو گەڕانەکانی ئەم دوایانەی هێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە قووڵایی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاسوودەییو حەسانەوەی لە هێزە چەکدارەکانو دامو دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵگرتوە. سووڕانەوەی کۆپتەرو پەهباد بە ناوچە سنوورییەکانداو هاتنی پەیتا پەیتای هێزی چەکدارو تەیار بە کەرەستەی جەنگیو میکانیکی بۆ ئەو ناوچانە و سەردانەکانی فەرماندەرانی پایەبەرزی سوپاو هیزە چەکدارەکانی دیکە، نیشاندەری ترسو نیگەرانیی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیو خۆ ئامادەکردنیان بۆ پیلانگێڕان دژی هێزی پێشمەرگەو دەستوەشاندنەکانی پارێزەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستانە.