ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
دۆستانی گه‌لی کورد!
هه‌روه‌ک ئاگادارن، به‌یانیی رۆژی ١٧ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی له کاتێكدا کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌دا بوو، کۆماری ئیسلامی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی ئێمه و ڕاست شوێنی به‌ڕێوه چوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ی مووشه‌ک باران کرد. له ئاکامدا به‌داخه‌وه پۆلێک له ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزب و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌کیش له هاوڕێیان بریندار بوون.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه رێژیمی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی و له ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌سڵیی خه‌باتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه، رێبه‌ریی حیزبی دێموکڕات به ئامانج ده‌گرێ. ته‌نیا شتی نوێ ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ئه‌م ڕۆژانه له‌سه‌ر ئایندهی خۆی هه‌ستی پێ ده‌کا، لێ بڕاوه دڕندانه‌تر له هه‌ر کاتێک و به به‌زاندنی هه‌رچی زیاتری سنووره یاسایی و ئینسانییه‌کان زه‌ربه له ئێمه بوه‌شێنێ. ئه‌وه‌ش که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و رێبه‌ریی حیزبی ئێمه بۆته ئامانجی ئه‌م هێرشه بێ وێنه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ی له فشاره ده‌ره‌کییه‌کان نیگه‌رانه، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش هێزی خه‌ڵك و بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی کوردستان به‌تایبه‌تی حیزبی ئێمه وه‌ک ئاڵاهه‌ڵگری خه‌باتی فره‌چه‌شن به‌دژی ئه‌م رێژیمه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی ده‌زانێ.
مووشه‌ک بارانی رێژیم بۆ سه‌ر ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی ئێمه به هه‌موو پێوه‌رێک مه‌حکوومه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا حیزبی ئێمه به شانازییه‌وه له به‌رامبه‌ر هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان خۆڕاگریی چه‌کدارانه‌ی کردووه و وه‌ک حیزبێکی شۆڕشگێڕ بۆ پارێزگاری له مان و مه‌وجودیه‌تی گه‌له‌که‌مان خاوه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه لایه‌نگری چاره‌سه‌ری سیاسیی پرسی کورد له ئێران بووین و بۆ یارمه‌تیدان به دروستبوونی به‌ستێنێکی سیاسی و دێموکڕاتیک له‌و وڵاته‌دا تێچووی زۆر گه‌وره‌شمان داوه. که‌چی کۆماری ئیسلامی هه‌میشه وه‌ڵامی خواستی ره‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و حیزبی ئێمه‌ی به تێرۆر و ئێعدام و سه‌رکوتی به‌ربڵاو نه‌ک هه‌ر به‌دژی تێکۆشه‌رانی حیزبی ئێمه به‌ڵکوو به‌دژی چالاکانی مه‌ده‌نی له نێوخۆی وڵاتیش داوه‌ته‌وه.
له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا که به‌هۆی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌وه هاتۆته پێش، له‌لایه‌ن رێبه‌ریی حیزب و هاوڕێیانی ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه ئه‌و ئه‌رکه‌م پێ سپێردراوه که له رێگای ئه‌م په‌یامه‌وه له‌پێشدا پڕبه‌دڵ سوپاسی خۆمان به خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی شاری کۆیه‌ی خۆشه‌ویست، داموده‌زگاکانی ئه‌منی و فریاکه‌وتن و ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێم و به گشتی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه بکه‌م که له یه‌که‌مین ساته‌کانی روودانی ئه‌م جینایه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا به هانامانه‌وه هاتوون و له یارمه‌تیدانمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته هه‌رچی له‌توانایان دا بووه درێغییان نه‌کردوه. ئه‌وان به‌هه‌ق نیشانیان دا که ئه‌ولاتر له به‌رپرسایه‌تیی ئه‌خلاقی و ئینسانی، پاڵنه‌رێکی گه‌وره‌تریشیان هه‌یه که هاونهتهوهبوونه. هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌رانه له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌موو دۆستانی حیزب که له کۆستی له‌ده‌ستدانی پۆلێک له باشترین تێکۆشه‌رانی حیزبه‌كه‌ماندا هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵ کردووین و هاوپێوه‌ندی و پشتیوانیی خۆیان پێ راگه‌یاندووین.
چه‌ند و چۆن و ده‌ره‌نجامه‌كانی قۆناغی نوێی هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی کۆماری ئیسلامی و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی خه‌باتی ئێمه پێویستی به به‌دواداچوون و له‌قاودان و ده‌رس لێ وه‌رگرتنی زیاتر هه‌یه. بۆ هه‌موو ئه‌و کارانه ئێمه پێویستیمان به هه‌وڵ و هیممه‌تی هه‌رچی زیاتری تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و هه‌ماهه‌نگی و یه‌كگرتنی زیاتری هێز و لایه‌نه‌کان و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی دۆستانی گه‌لی کورد له‌نێو کۆڕ و کۆمه‌ڵه مێدیایی و سیاسییه‌كانی ئێران و ناوچه و جیهان هه‌یه.
هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن حیزبی ئێمه عاده‌تی کردوه که زه‌بری زۆر گه‌وره ته‌حه‌مول بکا. ئه‌مجاره‌ش حیزبی ئێمه، دڵگه‌رم و پشتگه‌رم به ئیمان و ئیراده‌ی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و پشتیوانیی خه‌ڵکی کوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌موو قورسی و جه‌رگبڕیی کاره‌سات و جینایه‌ته‌که، له خه‌بات و تێکۆشانی شێلگیرانه هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واکانی گه‌لی کورد به‌رده‌وام ده‌بێ و ناهێڵێ مه‌شخه‌ڵی ده‌ستی ره‌فیقه شه‌هیده‌کانمان بۆ ساتێکیش بکه‌وێته سه‌ر عه‌رز.
سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدانی مووشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕات.
ریسوایی و نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی.
سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باتی ره‌وای گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئێران.
مستەفا مەولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٠ی خەرمانانی 1397ی هەتاوی