لە درێژەی کوشتاری بندکراوە سیاییەکانی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی خەرمانان دەزگای قەزایی ڕێژیم لە گرتووخانەی شاری “میاندواو”ی پارێزگای ورمێ، کەماڵ ئەحمەدنەژاد، بەندکراوی سیاسیی کوردی دوای چوار ساڵ بەندکران، لەسێدارە دا. ناوبران بە ئەندام بوون لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و کوشتنی مورەیەکی سپای پاسداران بە ناوی هاشمی زەیناڵی تۆمەتبار کرابوو. بە گوێرەی سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمال ئەحمەدنەژاد بە بێئاگاداری بنەماڵەکەی حوکمەکەی بەسەردا سەپێندراوە.
شایانی باسە کەماڵ ئەحمەدنەژاد، خەڵکی گوندی “گامێشگۆلی”ی میاندواو بووە کە پاییزی ٢٠١٤ وێڕای پێنج کەسی دیکە بەناوەکانی “میلاد عەبدی، سەعید سیاهی، سولەیمان کری، مستەفا تاهیرزادە و هەڵمەت عەبدوڵاهیی” دەسبەسەر دەکرێن کە جگە لە کەماڵ کە حوکمی لەسێدارەدرانی بەسەرداسەپا، ئەوانی دیکە هەریەک بە ١٥ سال زیندان مەحکوم کراون.
شایانی باسە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەش زیندانی سیاسی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سوپاوە کە لەنێوانیاندا لوقمان و زانیاری مرادی و رامین حوسێن پەناهی ڕۆژی شەممە و لەگەل هێرشی مووشەکی بۆ بارەگای سەرەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسێدارە دراون. لەسێدارەدرانی ئەو پۆلە زیندانییە و هێرشی مووشەکی بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆ و لەدەرەوەی وڵات کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بوو بە هۆی ڕق و تووڕەیی خەڵک و خۆپێشاندانی نارەزایەتی لە چەند وڵاتی جیهان