ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئێمە خەڵکی شاری بانە نارەحەت و دڵگرانیین بەو تاوانەی دوێنێ کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە ڕۆژهەڵات و بنکەکانی حیزبی دێموکرات مووشەکباران کرد مەحکووم دەکەیین
هەر بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە شەهیدان ، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ، هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەین و بەلێن وەفاداری نوێ دەکەینەوە کە بە ئەوپەڕی شەڕافەتەوە، ڕێبواری ڕێگا و ڕیبازی پڕ سەروەییان دووپات دەکەینەوە بە خاکی پیرۆزی کوردستان سوێند دەخۆین تۆڵەی خوێنی شەهیدان لە کۆماری ئیسلامی دەکینەوە
ئەندامان لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانەمەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تێرۆریستیی ئاخوندی
سڵاو له بنەماڵەی شەهیدان و بەندکراوانی سیاسی.