لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە ١٥ کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە ٤٠ کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکان بریتیین لە:
١- کەریم مەهدەوی(کەریم سەقزی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب
٢- ابراهیم ابراهیمی(برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
٣- نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
٤- رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
٥- سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
٦- – هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
٧- عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حیزب،
٨- کەریم رەسووڵزادە(مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حیزب،
٩- هاوڕێ کارساز(هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حیزب،
١٠- پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە،
١١- جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە،
١٢- مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە،
١٣ -١٤ – دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فێرگەی ئەم حیزبە کە هاوکات لە گەڵ قەلای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی مووشەکی (ناوەکانیان بە رەسمی هێشتا رانەگەیەندراوە).
١٥- محەممەد حەسەنپوور، تێکۆشەری دیرین و ناسراوی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بە هۆی توندیی برینەکانی بە داخەوە ئەمشەو، گیانی لە دەست دا.
پێویستە بگوترێ دوو هاوڕێی پێشمەرگەشمان بێ سەروشوێنن و هێشتا شوێنەوارێکیان لێ نەدۆزراوەتەوە.
یادیان بەڕێز و سلاو لە گیانی پاکیان
کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
٨/٩/٢٠١٨
١٧/٦/١٣٩٧