هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە توندی مەحکووم دەکەین.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو لە لایەن حیزبی دێموکڕات بە شووڕای دێمۆکڕاسی خوازانی ئێران، ئەمڕۆ ٨ ی سێپتامبری ٢٠١٨ بەرانبەر بە ١٧ ی خەرمانانی ١٣٩٧ سەعات ١٠ و ٤٠ خولەک بە مووشەک هێرش کراوەتە پێگەیەکی حیزبی دێمۆکرات لە کوردستانی عێراق و بەداخەوە کارەساتی بەدواە بوو.
ئەو هێرشە لە کاتی بەڕێوەچوونی پلێنۆمی ئەو حیزبە رووی دا. بە پێی زانیاریی باوەڕپێکراو هەتا بڵاوکراوەی ئەو راگەیاندراوە پتر لە ١٠ کەس شەهید و پتر لە ٣٠ کەسیش برینداربوون. هەواڵەکان هەروەها، باس لەوەدەکەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان (پهبادها)، لەسەر پێگەکانی حیزبی دێموکڕات و هەموو ناوچەکە دەخولێنەوە.
کۆماری ئیسلامی کە لە بەرەبەری رەوتی رووخان دایە، هەوڵ دەدا بەو هێرشی وحشیانە نیزامییە و بەچەکی قورس بە حیزبە گەلییەکانی کوردستان، بەتایبەتی حدک، ئەو چارەنووسە وەدوابخا. بەڵام هەموومان دەزانیین بەو هێرشە دژی گەلیانە، چارەنووسی بێ ئەملاوئەولای لەنێوچوونیان ناگۆڕدرێ.
ئەمڕۆ خەڵکانی سەرانسەری لە ئێران و کوردستان، بەهۆی تاڵانی وڵات بەدەستی دزەکان و بەرپرسانی گەندڵ، بەدژی دەسەڵاتی سەدەکانی نێوەڕاست، بڕیاری لێىڕاوایان داوە کە ئەو ماکە فەسادە لە زبڵدانی مێژوو باوێژن. خەڵکی سەرانسەری وڵات لە خەبات بە دژی رێژیمی نگریسی کۆماری ئیسلامی لە حیزبی دێمۆکرات و حیزبەکانی دیکە پشتیوانی دەکەن و هەتا رێشەکێش کردنی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە و ئیجرای عەداڵەت لە وڵات، پشتیوان و هاوڕایان دەبن.
شووڕای دێموکراسی خوازانی ئێران ئەو جینایەتە وەحشیانەیە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی کراوە مەحکووم دەکا و لە هەموو رێکخراو و نیهادە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی دێمۆکڕاتی جیهان داوا دەکا، سەبارەت بەو کارساتە دژی گەلییە بێ دەنگ نەبن و کردەوە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بە دژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان مەحکووم بکەن.
دبیرخانەی شووڕای دێمۆکراسی خوازانی ئێران