پاشنیوەڕۆی رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی بەپەلە سەبارەت بە ئەگەری ئێعدام کردنی زانیار و لوقمان مورادی لە زیندانی گەوهەردەشت، چالاکانی کۆمەڵایەتی و مەدەنیی شاری مەریوان، لە مەیانی باوەڕەشی ئەوشارە، گردبوونەوەیەکی هێمانەیان پێکهێنا و داوی پەیوەستبوونی خەڵکێکی زۆر بەرەو بەردەرگای ماڵی وتاربێژی رۆژی هەێنی شاری مەریوان وەرێکەوتن، هەتا داوای بەخشینی ئەو دوو بەندکراوە بکەن کە بە تۆمەتی کوشتنی کوڕەکەی ، سزای ئێعدامیان بەسەر سەپاوە.
جێیئاماژەیە زانیار ولوقمان مرادی ساڵی ٨٨ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە بەرهەڵستکارەکانی رێژیم و هەروەها کوشتنی کوڕی پێشنوێژی شاری مەریوان مەلا شێرزادی بە ئێعدام مەحکووم کران.
زانیار ولوقمان مرادی چەندین جار ئەو تۆمەتەیان ڕەت کردووتەوە هەروەها ژن ومێردێکی مەریوانی ساڵی ٩٢ی هەتاوی رایانگەیاند کە ئامادەن لە دادگایەکی بێ لایەن شاهیدی بدەن کە بکوژانی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان زانیار ولوقمان مرادی نین و ئەوان کەسانی دیکەیان بە چاوی خۆیان دیتوە، بەڵام ئەو داوایە هەم لە لایەن دەزگای قەزایی هەم “مەلا شێرزادی”ەوە ڕەت کرایەوە.
شیاوی باسە بە گوتەی هەواڵنێری “کوردستان وکورد” چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی شاری مەریوان لە هەوڵدان هەتا مەلا شێرزادی رازی بکەن کە سزای ئێعدامی ئەو دوو بەندکراوە ڕابگرێ و لێیان خۆش بێ و لە هەوڵەکانی خۆیان بەردەوامن.