خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕۆمانی «گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه»ی «عه‌تا نه‌هایی»
له ڕۆمانی گروهی به‌ختی هه‌ڵاڵه‌دا، جگه له هه‌ڵاڵه ژنانی دیکه‌ش هه‌ن که هه‌رگیز وه‌ک ئه‌و بیر ناکه‌نه‌وه و وه‌ک ئه‌ویش ناژین. ژنانی نه‌ریتی که واتای وه‌ک رابردوو، خه‌یاڵ، خامۆش، مات و بێده‌نگ بوون. گریان، ئاره‌زووی هه‌بوونی خانوو یان سه‌رپه‌نایه‌ک، کاری ماڵێ و منداڵداری و شت چنین بۆ مێرده‌کانیان و…هتد… ته‌نگی پی هه‌ڵچنیون.
«سه‌عاده‌ت» یان «ڕه‌عنا»، هه‌ردووک ژنه‌که‌ی «حه‌مه ڕه‌شیدئاغا» ڕاست به‌و جۆره‌ن. هیچیان نایانهه‌وێ ماڵیان لێ بشێوێ و پێیان وایه ده‌بێ سه‌رپه‌نایه‌کیان بێ که نیشانه‌ی ڕاوه‌ستان و نه‌جووڵان و سه‌قامگیربوونه و ته‌نانه‌ت ڕه‌عنا ڕازییه هه‌وێ ساری بکێشێ بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵێکدا حهمهڕهشیدئاغا بیپارێزێ. سه‌عاده‌تیش زۆر جاران بێ هۆگر ده‌بێ و هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دا فه‌رمانی مێرده‌که‌ی به‌جێ بێنێ و منداڵه‌کان به‌وه مه‌جبوور کا شه‌ڕه‌فی بابیان بپارێزن و له قسه‌ی ده‌رنه‌چن. ئاره‌زووی ئه‌و ته‌نیا هه‌بوونی ئه‌وه‌نده هێمنایه‌تییه له ماڵدا. ئه‌وه له کاتێک دایه که حه‌مه‌ڕه‌شید ئاغا ڕاست وه‌ک که‌سایه‌تیی پیاوی ڕۆمانی «شوهر آهو خانم» به دزییه‌وه ژنی به‌سه‌ر دێنێ. واته ئه‌و ژنه ده‌سته‌وه‌ستانانه هه‌ر ده‌ڵێی شیاوی ئه‌و جۆره به‌که‌م دانانه‌ن. ئه‌وان خۆیان به به‌رپرس له‌هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا دانانێن و پێیان وایه به‌ده‌ر له بنه‌ماڵه به‌رپرسایه‌تییه‌کی دیکه‌یان نییه و ڕۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان ناناسن. کۆمه‌ڵگه‌ش خۆی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وان به‌به‌رپرس نازانێ و هه‌ر ناشیان بینێ.
گوڵاڵه خوشکی هه‌ڵاڵه ته‌واوی خواستی، گه‌یشتن به ئه‌وینداره‌که‌ی و وه‌ک گوتمان به‌خته‌وه‌ری بنه‌ماڵه‌ییه که بۆشی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. واته به‌و پێیه ده‌کرێ بڵێین ڕه‌نگه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ورده ورده به‌وه ڕاهاتبێ که مافی هه‌ڵبژاردنی ژیان بدا به ژن، به‌ڵام ده‌کرێ بڵێن ئه‌گه‌ر چاوێک له واقعییه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌که‌ین ئێستاش له زۆربه‌ی ناوچه‌کان ئه‌و شته مه‌حاڵه و ناگونجێ.
هه‌ڵاڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وان جیاوازه. ئه‌و نوێنه‌ری ژنێکی مودێڕنه که ئاواته‌خوازی سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه و چیرۆکنووسینی دکتۆر سه‌عید، واته مه‌یل به ئافراندنی ئه‌ده‌ب به لای ئه‌وه‌وه شتێکی گرینگ و جێی ڕێز و سه‌رنجه. ئه‌و به هیوای پێشکه‌وتن و داهاتوویه و گه‌ڵاڵه‌ی بۆ داده‌ڕێژێ و ده‌خوێنێ. ئه‌و هه‌وڵ ده‌دا ده‌وری ژاندارک بگێڕێ و بتوانێ له ڕۆڵی ژنی نێو رۆمانه‌که‌دا، ڕۆڵی قاره‌مانێکی به‌ناوبانگیش بنوێنێ.
نووسه‌ری ڕۆمانی گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه توانیوێتی که‌سایه‌تیی ژنێکی نوێ و جیاواز له ڕۆمانه‌کانی پێشووی کورد بخوڵقێنێ که خواست و هه‌ستی جیاوازه و لێواولێوه له ئاره‌زووی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توانیوێتی له خواستی به‌خته‌وریی بنه‌ماڵه و عه‌شق به‌رزتر بڕوا و سنووری ئاره‌زووه نه‌ریتییه‌کانی ژنانه تێک بشکێنێ. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و توانای زه‌ینی و کۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌یشتن به‌و خواستانه‌ی هه‌یه؟
ئێستا لاپه‌ڕه‌ی ١٩٧ی ڕۆمانه‌که هه‌ڵ ده‌ده‌ینه‌وه که بڕیاره له‌وێدا هه‌ڵاڵه ڕۆڵی ژاندارک بگێڕێ: «… هه‌ڵاڵه ئاواته خواز بوو زوو ئه‌و مه‌حکه‌مه‌یه کۆتایی پێ بێ و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی قازی و قه‌شه‌کان ببڕێته‌وه. حه‌زی ده‌کرد خۆی له چاو و نیگای پڕ ستایشی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه قوتار بکا. ده‌ستی برایمۆک بگرێ و دوو به دوو بڕۆن بۆ سه‌ر کانیی عاشقان… دیسان دیالۆگه‌که‌ی له بیر چووبۆوه. دیسان برایمۆک به جووڵه‌ی ده‌م و لێوی، هه‌وڵی ده‌دا وه‌ک ده‌رهێنه‌ر یارمەتیی بدا»
قسه‌کانی ژاندارک: «من وه‌ک کچێکی ئاییندار به ئه‌مری خودای گه‌وره له پێناوی ڕزگاریی نیشتمانه‌که‌مدا جه‌نگاوم. خه‌ڵک چاوه‌ڕوانیی سووتان و مه‌رگێکی قاره‌مانانه‌یان له ژاندارک ده‌کرد، به‌ڵام سووتان و مه‌رگی هه‌ڵاڵه نه‌ته‌نیا قاره‌مانانه نه‌بوو، به‌ڵکوو گاڵته‌جاڕانه‌ش بوو… ده‌تگوت ده‌ورێکی کومێدی ده‌گێڕێ. کومێدییهکی بێتام. برایمۆک له‌وه نا‌ئومێد بوو که ژاندارک قاره‌مانه‌تی بنوێنێ، بۆیه دیسان خۆی ده‌نگی هه‌ڵبڕییه‌وه: ئه‌مه ئاگری دۆزه‌خی خودا نییه. ئه‌مه مه‌رگ و سووتانه له پێناوی…»
هه‌ڵاڵه کاتێک به خواستی خۆی ئاماده ده‌بێ ڕۆڵی ژاندارک بگێڕێ، له کوردستانه، به‌ڵام ئه‌و توانای هه‌زمکردنی چاوانی پڕ له ستایشی تهماشاوانهکانی نییه و ئاره‌زووی هه‌یه له شانۆکه بچێته ده‌ره‌وه. دیسان ئه‌وه برایمۆک، واته دڵداره‌که‌یه‌تی که لێره‌دا باسکی یاریده‌ده‌ره و ئه‌و نیوه‌ی هه‌وه‌ڵی کۆمه‌ڵگه‌یه که بیر و ڕای جیاوازی هه‌یه و هیواداره «ئانیما»که‌ی واته ژنه ئاڕمانییهکهی بتوانێ ده‌وری ژاندارک بگێڕێ. دیسان وه‌بیر قسه‌ی ئیریگارای ده‌که‌وینه‌وه که پێی وابوو ژنان بۆ شوناسی ڕه‌گه‌زی خۆیان و ته‌نانه‌ت قسه‌کردنیش ده‌بێ له زمانی پیاوانه یارمه‌تی وه‌رگرن. به‌ڵام به پێی ڕووداوه‌کان ته‌نیا پیاوێک که باسکی یاریده‌ده‌ره بۆ هه‌ڵاڵه، برایمۆکه، که شتێک جگه له کۆمه‌ڵگه؛ واته هێژمۆنی سیاسیی زاڵ بواری پێ نادا تا نیوه‌ی دووهه‌م زیندوو کاته‌وه.
ژاندارک ئه‌و ڕزگاریدهرهی وڵاتی دایک و بابی خۆی بوو که به‌هۆی هه‌وڵدان و له خۆبوردوویی خۆیه‌وه بۆ به‌قاره‌مان بوون کۆمه‌ڵگه ده‌یکوژێ. به‌ڵام هه‌ڵاڵه وێڕای هه‌وڵدانی باسکی یاریده‌ده‌ریش ته‌نانه‌ت ناتوانی لاسایی ئه‌و بکاته‌وه.
به‌شێک له ئاواته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له واقیعی کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌رگیز ده‌سته‌به‌ر ناکرێ و ته‌نیا به ڕوخساری ژنی قاره‌مانه‌وه (فه‌رافکه‌نی) ده‌کرێ. ئه‌وسا ژنی قاره‌مان ده‌بێ ده‌سته‌مۆی کاره‌ساته‌کانی ڕیوایه‌ته‌که بێ و پاشان نووسه‌ری ئافرێنه‌ری ئه‌و دۆخه‌ش ئه‌و شته‌ی وا له ڕاستیدا بۆی نالوێ و له خه‌یاڵیشدا بۆی ناگونجێ و ناچاره قاره‌مانه‌که‌ی بکووژێ. «هێلێن سێکسۆ» پێی وایه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له قاره‌مانی ئاره‌زووی مه‌حاڵ له ڕاستیدا ئهمرکردنه به بێده‌نگی و کپ مانه‌وه. ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بارودۆخه له ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کاندا، له ڕاستیدا ڕوخساری وا له ژنان ده‌نوێنێ كه ڕاسته‌قینه نین، به‌ڵکوو ته‌نیا ئاره‌زوو یان ئهندێشهیهکن که چوونه‌ته کڵێشه‌یه‌کی بێ هێزه‌وه. هه‌ڵاڵه ناتوانێ بۆ ژاندارک کڵێشه‌یه‌کی به‌هێز بێ، چونکه له خۆی ڕانابینێ. ئه‌و له به‌شی یه‌که‌می شانۆکه‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ، به‌ڵام کاتی کوشتنی ژاندارک که ته‌نیا شانۆیهکیشه ده‌ڵێ: «پێم وابوو خه‌ریکن به‌ڕاست ده‌مسووتێنن و ده‌مکوژن.»
ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ترس و دڵه‌ڕاوکێ له حوکمه ناحه‌ق و دژه مافه‌کانی کۆمه‌ڵگه و مه‌حکوومکردن به نه‌مان ته‌نانه‌ت له شانۆشدا هه‌ر هه‌ڕه‌شه له ژن ده‌کا و به‌ربه‌ستی ژنه بۆ ده‌ورگێران له‌و ڕۆڵانه‌ی که ڕه‌نگه قاره‌مانانه بن. که‌وابوو هه‌ڵاڵه ئه‌و کچه به توانایه نییه که ده‌ست له گیانی بشواته‌وه و بتوانێ ئامانجێکی وا به‌شکۆی بێت. داخۆ بڵێی هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌و باسه‌ش ئه‌وه بێ که کۆمه‌ڵگه یه‌ستا نه‌یتوانیوه ڕووحی ڕزگاریخوازیی له کچاندا تا ڕاده‌ی له‌خۆبووردوویی بخوڵقێنێ یان قاره‌مانانی ڕۆمانه‌که نه‌یانتوانیوه ڕه‌ها بن و له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌ندێشه‌ی نووسه‌ر ده‌رباز بن؟ داخۆ نووسه‌ر چه‌نده بواری داوه قاره‌مان ده‌رباز بێ و خۆی کاره‌ساته‌کان بئافرێنێ؟
به‌ڵام جگه له کۆمه‌ڵگه و نووسه‌ر، نه‌ریته کولتوورییه‌کانیش ده‌توانن هۆکار بن. هه‌رچه‌ند هه‌ڵاڵه هه‌وڵ ده‌دا به ئاوه‌ز و ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی و خۆسالارییهوه به‌رهه‌ڵستی ئه‌و ڕوانگه‌یه بێت وا ئاره‌زووی شکۆی ئه‌وی به‌لاوه پووچ و بێ نرخه، به‌ڵام هه‌ڵکشانی ژنان له په‌راوێزه‌وه بۆ ناوه‌ندی جیهانێک که هه‌موو تواناکانی ئه‌و به ڕه‌سمییه‌ت ده‌ناسێ و بایه‌خی پێ ده‌دا، ڕێگه‌یه‌کی دژوار و دوور و درێژه، ئه‌ویش بۆ ژنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که زۆربه‌یان ته‌واو خوێنده‌وار نین و زۆر جار هه‌ر وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی جینسی چاویان لێ ده‌کرێ.
به گوته‌ی ڕاویی ڕۆمانه‌که: «هه‌ڵاڵه هێشتا پاش ده ساڵ ئێوارانی ئه‌وێی -واته کوردستانی- له‌بیر مابوو، ڕه‌نگه کاتێک ئه‌وێی به جێ هێشتبوو و هاتبووه ئێره، ئێوارانی ئه‌وێی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، دڵتهنگییهکانیشی، خه‌مه‌کانیشی.»
ئێواره وه‌ک سێمبولی ڕۆژاوا و سه‌ره‌تای تاریکی، یادگارێکه که هه‌ڵاڵه له‌گه‌ڵ خۆی بۆ هه‌نده‌رانی ده‌با و ناتوانێ لێی دابڕێ. ناتوانێ به ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی وا له ڕابردوو دا ناڕه‌حه‌تی کردووه له بیر به‌رێته‌وه، یه‌ستا ئازاری ده‌ده‌ن. واته هه‌ڵاڵه هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌دا ژنێکی مودێڕن بێ و له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد‌دا بڕواته پێشێ، به‌ڵام زه‌ینییه‌تی یه‌ستا هه‌ر داخداره و له نه‌ریته ئازارهێنهرهکان نه‌پرینگاوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش ده‌بنه به‌ربه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به ته‌واوی ژنێکی به توانا بێ. به تایبه‌ت که به گوته‌ی خۆی ده‌ڵێ: «نازانم بۆ وه‌ک دایکم هه‌ندێ جاران له خۆمه‌وه ده‌گریم». واته نه‌یتوانیوه به ته‌واوی له دایکی، که نوێنه‌ری دایکی نه‌ریتییه و ئاستی خواسته‌کانی نزم و بچووکن، داببڕێ و به ته‌واوی جیاواز بێ.
له گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه‌دا به وته‌ی ڕه‌عنا چاره‌نووس نه‌گۆڕه و چاڵێکه له به‌رده‌می هه‌ڵکه‌نراوه و ده‌بێ ژن بکه‌وێته ناوییه‌وه، ته‌ڵه‌یه‌که له به‌رپێی داندراوه و ده‌بێ ژن پێوه‌ی بێ. داخۆ دیسان نواندنه‌وه‌ی ژن له‌و رۆمانه‌دا، دیسان به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئیدئۆلۆژی زاڵی جینسییه یان نووسه‌ر ده‌یهه‌وێ دژی ئه‌و ئیدئۆلۆژییه ڕاوه‌ستێ؟ دیاره به پێی ئاکامی ڕۆمانه‌که نووسه‌ر دوو جۆر ئاراسته‌ی بۆ کاره‌ساتی کوشتنی هه‌ڵاڵه هه‌یه. یه‌که‌میان ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه که بابی هه‌ڵاڵه له‌وێدا یه‌کجار تووڕه‌یه له مه‌جید، چونکه نه‌یتوانیوه شه‌ڕه‌فی ئه‌و که ههڵاڵهیه بپارێزێ و به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له حاڵی هه‌ڵاڵه‌ش بپرسێ نیگه‌رانی ئابڕووچوونهکهیه و گیان و خواست و ئاره‌زووی هه‌لاڵه ته‌نانه‌ت هیچ بایه‌خێکی به لای بابییه‌وه نییه.
ئاراسته‌ی دووهه‌م زمانی سوئێدییه که ڕووداوه‌که به «کاتاستڕۆف» واته کاره‌سات باس ده‌که‌ن و پێیان وایه هاتنی په‌نابه‌ره سه‌ر ڕه‌شه‌کان به‌و دیارییه جیناییانهوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که‌یان. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه شاعیرێکی کورده له ته‌له‌ویزیۆنی لۆکاڵیی سوئێد‌دا که ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت پیاوانی شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیریش ده‌سه‌ڵات دژی ژن ده‌خه‌نه گه‌ڕ. یه‌کێک وه‌ک شێرزاد به کوشتن، یه‌کێک وه‌ک حهمهڕهشیدئاغا به دنه‌دانی شێرزاد و یه‌کێک وه‌ک مام و براکانی هه‌ڵاڵه به دنه‌دانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه توندوتژیی مێرده‌که‌ی ته‌حه‌ممول بکا. ته‌نانه‌ت دکتۆر سه‌عیدیش تاوانباره. دیاره ئیدئۆلۆژیی زاڵی جینسی دیسان دووپات بۆته‌وه، به‌ڵام نووسه‌ر وه‌ک ڕاوی له کڵێشه‌ی دوکتور سه‌عیددا ئیدئۆلۆژییه‌که ڕه‌ها ناکا. نووسه‌ر دان به‌وه داده‌نێ که ته‌نانه‌ت ڕووناکبیرهکانیش ناتوانن مافی ده‌سه‌ڵاتدار بوون به سه‌ر ژن‌دا له کیس بده‌ن و هه‌ر وه‌ک هه‌میشه ژیانی ژن به مڵکی ته‌وای خۆیان ده‌زانن و له ئاکامدا «کاتاستڕۆف» ده‌خوڵقێ. کاتاستڕۆفێک که به‌رهه‌می مێژوویه، چونکه ئه‌وه خه‌نجه‌رێکی مێژوویی و به لای بابی هه‌ڵاڵه‌وه به نرخی مێژووی کورده که زگی هه‌ڵاڵه هه‌ڵ ده‌دڕێ و مافی ژیانی لێ ده‌ستێنی و پیاوی کورد ناتوانێ نه‌ریته مێژووییه‌کان داببڕێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به نرخی کوشتنی خۆشه‌ویستترین ژنیش بێ.
مردن یا کوشتنی هه‌ڵاڵه له‌و ڕۆمانه‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژن دیسان بێبه‌ش بێ له پێکهێنانی نیزامێکی کولتووری و دیسان ئه‌وه بنوێندرێ که ژنان ته‌نیا به جۆرێک ده‌توانن له ڕۆمانه‌کاندا بپارێزرێن که له باری ئه‌خلاقییه‌وه باشترین و گوێڕایه‌ڵترین بن، تا هێمنایه‌تی ژیانیان ده‌سته‌به‌ر بکرێ. دیاره وه‌کی گوتمان به ڕای من نووسه‌ر به‌و گێڕانه‌وه‌یه به‌رهه‌ڵه‌ستی ئه‌و ئیدئۆلۆژییه زاڵه جنسییه بۆته‌وه.
گره‌وه‌ی به‌ختی هه‌ڵاڵه ئه‌و ڕۆمانه‌یه که به‌بێ دابڕان له نه‌ریته کولتوورییه‌کان هه‌وڵی داوه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له دژی نه‌ریته‌کان بێ و کۆمه‌ڵگه هان بدات به خۆیدا بچێته‌وه و بیروڕای خۆی له‌مه‌ڕ ژنه‌وه بخاته ژێر تیشکی ڕه‌خنه‌وه. به‌ڵام ئایا ته‌مه‌نی کوشتنی ژنان له پێناو خواسته‌کانیان ئه‌و جۆره‌ی که له ڕابردوودا به زمانی فۆلکلۆر تیئۆریزه بووه تا که‌ی له ئه‌ده‌بیاتی نووسراودا ده‌وام دێنێ؟
هه‌ر وه‌ک به وته‌ی «پیاژه» کایه‌کردنی منداڵه‌کان بۆخۆی جۆرێک پرۆڤه‌کردنی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، ئایا ده‌کرێ ئه‌و بواره بۆ خوێنده‌واری کورد هه‌بێ که لانی که‌م ئه‌و ئاره‌زووه کۆمه‌ڵایه‌تییه ورده ورده پرۆڤه بکات؟
داخۆ ڕیساله‌تی ڕۆمانه‌کان وه‌ک له سه‌ره‌تادا گوتمان به‌و شێوه‌یه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر دادێ که ئه‌وجاره‌یان له نه‌ریته ئه‌ده‌بییه‌کان بترازێن و پلانی ئه‌ندازیاری ئه‌ده‌بی_کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کی دیکه‌یان بۆ قاره‌مانه ژنه‌کان هه‌بێ و نووسه‌ر ئه‌و جار ناچار نه‌بێ قاره‌مانه‌که‌ی بکوژێ. داخۆ هونه‌ر به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ئیستاتیکییه‌وه که هه‌یه‌تی توانای تێپه‌ڕاندنی نه‌ریته ئه‌ده‌بییه‌کانی هه‌یه؟ به‌و جۆره‌ی که هه‌ڵاڵه توانی له خواسته نه‌ریتییه‌کان بترازێ. ئه‌ده‌بیاتی داهاتوو وا ده‌کا ڕووحێکی یه‌کگرتووی کۆمه‌ڵایه‌تیی وا به دی بێنێ که ژنه‌کان له خۆیان ڕاببینن ڕۆڵی ژاندارک پرۆڤه بکه‌ن؟
لە ژمارەی ٧٣٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)