بە پێی هەواڵێک کە لەلایەن کۆمیسیۆنی سیاسی- نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بەدەستمان گەیشتووە، پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە ١٥ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی سەرلەنوێ لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە، ناوچەی “ئالانە” کە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لێیە دراوەتە بەر تۆپ وخومپارە.
ئەگەرچی بە خۆشییەوە ئەو تۆپبارانە خەساری گیانی نەبووە، بەڵام وەکوو هەمیشە زەرەر و زیانی بە مەڕ وماڵات ومەزرای گوندنشینەکانی ئەو ناوچە شاخاوییە گەیاندوە.
خدر بەگ، بەرپرسی کۆمیتەی شاخ(حیزبی دێموکراتی کوردستان) وێڕای پشتڕاست کردنەوە ئەو هەواڵە ڕایگەیاند، کە سپای پاسداران بۆ جارێکی دیکە ناوچەکانی ئالانەو بەربەزێنی کردە ئامانچ و ئەو تۆپبارانە بنکەکانی “حدک” یشی گرتووتەوە، بەڵام پێشمەرگە و کادرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە خۆشییەوە سڵامەتن و زیانیان لێنەکەتووە.