گرانی و قه‌یران له بازاره‌کانی ئێران گه‌یوه‌ته جێیه‌ک که پووشه‌کی منداڵ و نه‌وار بێهداشتیی ژنانیش قات و قڕیی تێ بکه‌وێ. بازاڕی ئێران ڕۆژانه پێویستیی به زیاتر له 3 میلیۆن پووشه‌ک هه‌یه.
به‌رپرسانی پێوندیدار ده‌ڵێن به‌هۆی داخرانی کارخانه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری پووشه‌ک له نێوخۆی وڵات، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕا که‌ره‌سته‌کانی هاورده بکرێ؛ نرخه‌کانی پووشه‌ک له بازاڕدا چه‌ند قات به‌رز بوونه‌ته‌وه و ده‌ستیش ناکه‌ون. که‌می و نه‌بوونی پووشه‌کی منداڵ له قسه‌کانی خامنه‌یی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی هه‌ره سه‌رووی ڕێژیمه‌که‌یدا ڕه‌نگی دایه‌وه، ئه‌وه‌ش بووه سووژه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و هه‌شته‌گی مووشه‌ک و پووشه‌ک زۆرترین که‌س به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بکا.
قسه ئه‌وه‌یه: ده‌وڵه‌ت و حوکمه‌تێک که نه‌توانێ کێشه‌ی پووشه‌کی منداڵ له وڵات‌دا چاره‌سه‌ر بکا، چۆن ده‌توانی چاوه‌ڕوانیت لێی هه‌بێ کۆنتڕۆڵی نرخی دراو، ئوتومبیل، خانوو و بازاڕ بکا؟ وه ئایا خه‌ڵکێک که نه‌توانن پووشه‌کی منداڵه‌که‌یان دابین بکه‌ن، مووشه‌ک چ دادێکیان ده‌دا و چیی لێ بکه‌ن