هێرشی مەئموورانی شارەداریی مەهاباد بۆ سەر دەسفرۆشێکی سەرشەقام، تووڕەیی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتەوە.
رۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانان بە هۆی هێرش کردن و لێدانی دەسفرۆشێک لە لایەن مەئموورانی شارەداریی مەهابادەوە، خەڵکی ئەوشارە بەرانبەر بەو سووکایەتی کردنە وەدنگ هاتوون، تووڕەیی خۆیانیان لەو هەڵسوکەتە نامرۆڤانەی مەئموورانی شارەداریی مەهاباد دەربڕی .
دوای ئەوە مەئموورانی شارەداریی مەهاباد بێرێزییان بەو دەسفرۆشە کرد، خەڵک فریای کەوتن و مەئموورەکانی شارەداریش لەترسی تووڕەبوونی خەڵک هەڵاتوون.
شیاوی باسە بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار و دۆخی خراپی ئابووری بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان بۆ بژیوی ژیانیان روو دەکەنە دەستفرۆشی و، هەرجارەوە مەئموورانی شارەداری بە بیانوی جۆراجۆر ئازاریان دەدەن.