میسباحی یه‌زدی، مامۆستای حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی قوم ده‌ڵێ کێشه و ئارێشه‌کانی ئێران گه‌یوه‌ته جێیه‌ک که کۆماری ئیسلامی له‌و دنیا پان و به‌رینه‌دا به قه‌را قامکه‌کانی ده‌ستێکیش دۆستی نه‌بێ. ئه‌و له کۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی مامۆستایانی زانکۆ گوتی زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا به خوێنی سه‌ری ئێران تینوون، به‌ڵام نه‌یگوت هۆکار چییه ڕێژیمه‌که‌یان ئاوا په‌راوێز که‌وتووه و هه‌موو دنیا که‌وتوونه‌ته به‌ره‌ی دژ به ئێرانه‌وه.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن سیاسه‌ته گشتییه‌کانی ئێران له ناوچه و جیهان بووه‌ته هۆی ته‌ریککه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته. پشتیوانیی ڕێژیم له تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچه، ناسه‌قامگیرکردنی سیاسیی ناوچه، به‌رنامه‌ی شاراوه‌ی ئه‌تومی و په‌ره‌پێدانی مووشه‌کی چه‌ند هۆکارێکن که بوونه‌ته هۆی بێمتمانه‌یی ئێران له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.