ڕۆژی چوار شه‌ممه رێکهوتی١٤ ی خه‌رمانانی ٩٧ ( ٥ ی سێپتامبری ٢٠١٨ ) شاندێکی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر پێکهاتوو له هاوڕێیان ئیبراهیم زێوه‌یی و ئامانج زیبایی سه‌ردانی کۆنسوولگەری ئاڵمان، له هه‌ولێر یان کرد و، لە گه‌ڵ جێگری کۆنسوول خاتوو ” هێلێنا مێرکس ” کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و پرسی پێوه‌ندیدار به دۆخی کورد و هه‌رێمی کوردستان و به گشتیی ناوچه و جیهانیان پێکه‌وه تاوتوێ کرد و، له‌و پێوەندییەشدا دوو لایه‌ن چەختی زیاتریان خسته سه‌ر ئاڵوگۆرو پێشهاته‌کانی پێوه‌ندیدار به قەیرانەکانی بەردەم کۆماری ئیسلامیی ئێران.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا باس له پێوه‌ندی نێوان ئاڵمان و کورد و به‌تایبه‌ت پێوەندیی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و چۆنیه‌تی به‌هێزترکردنی کرایه‌وه و ، له‌و پێوه‌ندییه‌شدا ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حدک سپاسی هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه و له‌بیرنه‌کراوی دادگای مێکۆنووسی کرد و هیواشی خواست که ده‌وڵه‌تی ئاڵمان زیاترجێگه و پێگه و، تواناکانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ڕه‌وای کورد به گشتیی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی له بواری سیاسییه‌وه، به‌کار بێنێ.