سێزده‌یه‌مین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان له ڕۆژانی 10ی خه‌رمانان هه‌تا 13ی خه‌رمانان به‌ڕێوه‌چوو. له ماوه‌ی 4 ڕۆژ کاری فستیڤاڵ‌دا 39 به‌رهه‌می شانۆیی له 7 به‌شدا و له 112 شوێنی جۆراوجۆردا پیشان دران.
له‌م فستیڤاڵەدا جیا له کوردستان، ئێران و هه‌رێمی کوردستان، چه‌ند گرووپێکی هونه‌ری له وڵاتانی فەڕانسه، ئیسپانیا، کۆماری ئازەربایجان، عێراق و ئەرمەنستان به‌شدار بوون.
له کۆتایی کاری فستیڤاڵ‌دا خه‌ڵاتی باشترینه‌کان به شانۆگه‌رییه‌کانی “داوه‌ڵ کێشی” له کرماشان، “بێگانه‌گی” له ئامول، “تیک تاک” له بۆکان، “بوومه‌له‌رزه” له کرماشان و “وه‌سه‌رکه‌وتن له به‌رزایی” له سنه درا و باشترین ئه‌کته‌ره‌کان له بواره‌کانی منداڵان، لاوان، ژنان و منداڵان، هه‌روه‌ها باشترین نووسین و دیزاینه‌کان هه‌ڵبژێردران.