لە ناوچەی سەردەشت لە نێوان خەڵک و هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم تێکهەڵچوون ڕووی دا.
بە پێی هەواڵێک کە لە سەردەشتەوە بە دەستمان گەیشتووە، پێشنیوەڕۆی چوارشەممە ١٤ خەرمانان لە نێوان خەڵکی وەزاڵەهاتووی ناوچەی سەردەشت و، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، تێکهەڵچوون هاتووتە ئاراوەو کوژراو برینداری لێکەوتووتەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە دەشتی کەپران، هەڵکەوتوو لە نیوانی جادەی بێوران بۆ سەردەشت کە پایگایەکی سپای لێیە، هێرشیان کردوتە سەر خەڵک و، شەڕ و تێکهەڵچوون رووداوەو، دەگوترێ کەسێکی خەڵکی ئاوایی گەوەلان بەدەستی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراوە و چەند کەسی دیکەش بریندار کراون.
لە هەواڵەکانی دیکە لەو بارەوە زانیاریی زیاتر بڵاو دەکەینەوە.