سەرکۆماری ئێران دەڵێ وڵاتەکەی وێستگەی سەرەکی هەناردەی نەوتی خۆی لە دورگەی خارگی ناو کەنداوەوە دەگوێزێتەوە بۆ بەندەری جاسکی سەر دەریای عومان.
حەسەن ڕوحانی سێشەممە 13ی خەرمانان لە کردنەوەی سێ کارگەی پـترۆشیمی لە ناوچەی عەسەلویەی باشووری ئێران گوتی” ئەمە بۆمن زۆر گرنگە، چونکە مەسەلەیەکی زۆر ستراتیژیـیە کە دەبێت بەشی زۆری فرۆشتنی نەوتمان لە بەندەری خارگ بۆ جاسک بگوێزینەوە.”
گوتیشی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جاسک لە بری دورگەی خارگ دەستیپـێکردووە و، هەتا کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی لە ساڵی 2021 کارەکان بۆ ئەم مەبەستە تەواو دەبن.
جێی ئاماژەیە بۆ گەیشتنی کەشتیـیە نەوتیـیەکان بۆ بەندەری خارگ دەبێ بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕببن و، ڕێگایەکی درێژتر ببڕن.
بەندەری خارگ لە کاتی شەڕی عێراق- ئێران زۆر جار لە لایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە دەکرایە ئامانج بە مەبەستی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران.