پیاوێكی ئێرانی له به‌رده‌م شاره‌وانیی شاری تاران ئاگری له خۆی به‌ردا و به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران رایانگه‌یاندووه: “ئه‌و بارودۆخه‌ی ئابووری وڵاتی گرتۆ‌ته‌وه بۆ‌ته هۆی درووستبوونی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر دووكانداره‌كه و به‌و هۆیه‌وه دژی شاره‌وانی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه، چونكه داوای باجێكی زۆریان لێكردووه”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پیاوه‌ی خۆی سووتاندووه ته‌مه‌نی 45 ساڵانه و سه‌رله‌به‌یانیی سێشه‌ممه 13ی خەرمانان له‌به‌رده‌م شاره‌وانیی تاران خۆی سووتاندووه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی شاره‌وانی نه‌یانهێشتووه به‌ته‌واوه‌تی بسووتێ و ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه‌و بەڵام زۆربه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته‌شی سووتاوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن: “ئه‌و پیاوه خاوه‌ن دووكانه و شاره‌وانی داوای لێكردووه بڕێکی زۆر باج بدات”.
لە گرتە ڤیدیۆ و وێنەیەک کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ئەو پیاوە لە گەڵ بنەماڵەکەی لە بەرامبەر شارەداری شاری تاران کۆ بوونەتەوە و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هۆی وڵام‌نەدانەوەی دەزگاکان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم، هەوڵی خۆسووتاندنیان دا، کە خەڵک ڕێگر دەبن لە بەرامبەر سووتانی بنەماڵەکەی، بەڵام پیاوەکە خۆی دەسووتێنێت و تا ئێستا لە بارودۆخی سەڵامەتیی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
مەئموورانی شارەداریی ڕژیم لە زۆر ناوچە، بە لێدان، هەڕەشەکردن، بێڕێزی، سووکایەتی بە دەستفرۆشان و کرێکاران و منداڵانی کار دەکەن.
هەروەها بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، منداڵێکی کار کە سەرقاڵی دەستفرۆشی بووە،دەڵێت، یەکێک لە کارمەند و بەڵێندەرانی شارەداری ناوچە ٣ی شاری تاران، بەبێ هۆ گوێیەکی بڕیوە و، ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەبوونی خەڵک لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش گوتوویه‌تی: “شاره‌وانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووكانه‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ پیشه‌یه‌كی دیكه داوای باجی لێكردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاره‌وانی باجێكی زۆر له دووكانداره‌كان وه‌رده‌گرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆڵه‌تی كاره تازه‌كه‌یان ناداتێ”.