به‌هاى تمه‌نى ئێرانى زياتر داشكانى به خۆيه‌وه بينيى و ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەرمانان هه‌ر دۆلارێكى ئه‌مريكایى به‌هاكه‌ى گه‌يشته 15هەزار تمه‌نی ئێرانى، ئه‌مه له كاتێكدايه دوێنێ به 12 هەزار و 800 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌ریى فارسى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له بازارى ره‌شى دراودا، هه‌ر دۆلارێك بە 15 هەزرا تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه كراوه.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه دراوى ڕێژیمی كۆمارى ئيسلامیى ئێران له به‌رامبه‌ر دۆلارى و دراوە بیانی رۆژ له دواى رۆژ زياتر به‌هاى خۆى له‌ده‌ستده‌دا.
دابه‌زينى به‌هاى دراوى ئێران به هۆى ئه‌و سزا ئابووريیانه‌وه‌يه، كه ئه‌مريكا به‌سه‌ر ئێرانيدا سه‌پاندووه.
دوێنێ سايتى (Bonbast)، كه چاودێریى بازارى نا ره‌سمى دراو له ئێران ده‌كا، بڵاويكرده‌وه، يه‌ك دۆلار به 12 هەزار و 800 تمەن فرۆشراوه، له كاتێكدا رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه دۆلارێك به 11هەزار و 750 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه كرابوو.
سه‌ره‌ڕاى رێكاره‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ رێگرتن له دابه‌زينى به‌هاى دراوى نيشتيمانیى ئێران، به‌ڵام به هۆى كاريگه‌ریى سزاكانى ئه‌مريكا، رۆژ له دواى رۆژ دراوى ئێران به‌هاى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات.