بەشێک لە شاخەوانەکانی شار سنە، دوای بەزاندنی بەرزترین شاخی ئێران، بە هەڵکردنی پارچەنووسراوەیەک نیگەرانی خۆیانیان سەبارەت بە دۆخی خراپی ئابووری و ڕەوشی نالەباری بژیو و ژیانی خەڵک دەربڕی و، ڕایانگەیاند؛ دۆزینەوەی خواردن و بژیوی ژیان لە نێو زبڵدانەکانەکان کە بۆتە دیاردەیەکی دڵتەزێن، کارەساتێکی ئابوورییەو مافی خەڵکی ئێمە ئەوە نیە وایان بەسەر بێت.
بەپێی هەواڵی مافنیوز، گرووپی شاخەوانی”ئاڵا” کە بەسەرکەوتوویی گەیشتنە لووتکەی شاخی دەماوەند، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کارەساتی لە نێو زبڵ و پاشماوەکان خواردن دۆزینەوە، لەو بارەوە ڕایانگەیاند ؛ کە ئێمە بەشێک لە شاخەوانەکانی کورد، ویستمان لەو ڕێگایەوە پڵتۆکێک لە بەرپرسان بدەین، کە تێبگەن ئەوە ئەرکی ئەوانە ئاستی خۆشبژیوی خەڵک ببنە سەر و، دەرفەتی کاریان بۆ بڕەخسێنن ، هەتا خەڵک ناچار نەبن بۆ بژیو و قوتی رۆژانە پەنا بۆ زبڵدانەکان و پاشماوەکان ببەن.