هونەرمەندی ناوداری کورد کەیهان کەلهۆڕ کە لە ئاست ئێران و جیهاندا ناسراوە، خەڵاتێکی نێونەتەوەیی پێدەبخشرێت.
ئاوازدانەر و ژەنیاری بەتوانای ئامێری کەمانچە، لە درێژەی سەرکەوتەکانیدا بڕیارە رۆژی ١٠ی سیپتامبر خەڵاتی نێونەتەوەیی ” ایزاک اشترن” پێ بەخشرێ و ئەو خەڵاتە لە ساڵی ٢٠١٦ وە لە لایەن ڕێکخراوی” ایزاک اشترن هیومن اسپرایت” هەر ساڵە بە کەس یان گرووپێکی مووسیقایی پێشکەش دەکرێ، کە لە پەرەپێدان بە ئاشتی و خزمەت بە مرۆڤایەتی لە ڕێگای هونەری مووسیقییەوە رۆڵیان هەبووە.
شایانی باسە کەیهان کەڵهوڕ ژەنیاری و موزیسیەنی بەناوبانگی کورد، ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە شاری شاباد لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە و، لە تەمەنی پێنج ساڵەیی ئۆگری مویسقی دەبێ و ئیستاکە لە بواری موسیقای رۆژهەڵات و ژەنیاریی کەمانچە، خاوەنی نازناوەی تایبەتەو لە گەڵ ناودارترین گرووپە موسیقاییە جیهانییەکان چەندین بەرهەمی تۆمار کردووە.
ئەو هونەرمەندە جیا لەوەی ژەنیاری ئامێری تەموورە وسێ تارە، لە ژەنینی ئامێری کەمانچە شێواز و ستایلی تایبەت بەخۆی هەیە و خزمەتێکی بەرچاوی بەو ئامێرە مووسیقاییە کردووە.
ناوبراو جیا لە دانانی ئاهەنگ و میلوودی بۆ گەروە هونەرمەندانی ئێران ، لە دانانی مووسیقا بۆ فیلمەکانیش خاوەن ئەزموونە.
کەیهان کەلهۆڕ بەهۆی شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران و عێراق کۆی بنەماڵەکەی لە شابادی کرماشان لە دەست داوە.
جێی ئاماژەیە ئەو هونەرمەندە بە ناوبانگە لە گەڵ چەند ژەنیاری دیکەی بیانی ئالبۆمی “شاری خامۆش” کە ئاماژەیە بە کارەساتی شاری حەڵەبجە ساز کردوە.
هونەرمەند کەیهان کەلهۆڕ بە هۆی ڕێگریی کردنی ئیدارەی ئەماکن و هێزە ئینیزامییەکان لە بەڕێوەبردنی کۆنسیرت لە گەڵ گرووپی بروکلین راید، لە خەرمانانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕینی بۆ ماوەیەک لە هەرچەشنە چالاکییەکی هونەری لە ئێران خۆی بواردو، ڕایگەیاند کە لە ئێران هونەر لە لایەن ملهوڕان و باڵە سیاسییەکان بە بارمتە گیراوە.