لە شنۆ ماشێنێکی نیزامیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کەوتە بەر هەڵمەتی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات.
کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 10ی خەرمانان لە نێوان ئاواییەکانی خانلەر و قەزەناوێ پارێزەرانی ڕۆژهەڵات هەڵیان کوتایە سەر ماشێنێکی حیفازەتی ئیتلاعات کە دە کەسی تێدا بووە.
لەو عەمەلیاتەدا بەپێی زانیارییە بەراییەکان 4 کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون و، پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتیش بە سڵامەتی شوێنی عەمەلیاتەکەیان جێ هێشتووە.