محه‌مه‌د باقری، سوپاسالاری ئێران هۆشداری له ئه‌گه‌ری رێگریكردن له نه‌وتی ئێران له “ئاوەڕێی هورموز” دا و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رێگه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران نه‌درێت، ئه‌وا باجه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانی دیكه زۆر قورس ده‌بێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باقری گوتی: “هه‌ر كاتێك رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه كرا، ئه‌وا ئه‌و ده‌روازه ئاوییه بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش شوێنێكی ئارام نابێت و رێگه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هیچ وڵاتێكی دیكه له‌و گه‌رووه نادرێت”.
دوای ئه‌وه‌ی واشنگتۆن كشانه‌وه‌ی خۆی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانی‌دا، كه به‌ر له مانگێك وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغ سزاكانی سه‌ر مامه‌ڵه بانكییه‌كانی ئێران كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردن، بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كه ده‌كاته دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه، دووه‌م قۆناغی سزاكانی سه‌ر تاران له‌لایه‌ن واشنگتۆنه‌وه بكه‌ونه بواری جێبه‌جێ كردن، كه گرنگترینیان رێگریكردنه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان