سه‌رۆک کۆمارى ڕێژیمی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى رايگه‌ياند، كۆمارى ئيسلامى له‌و بڕوايه‌دايه هيچ چاره‌سه‌رێكى سياسى له‌گه‌ڵ ئامریکا به‌دى نايه، چوونكه واشنگتۆن پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى نابێ.
رووحانى له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى خامنەیی، رايگه‌ياند، “له‌م ره‌وشه‌ى ئێستادا هيچ چاره‌سه‌رێكى سياسى له‌گه‌ڵ ئامریکا به‌دينايه.
ئه‌و سزايانه‌ى ئامریکا سه‌پاندوونى به‌سه‌ر ئێران‌دا ناكۆكن له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ياساى نێوده‌وڵه‌تى و ئامریکا وڵاتێكه پابه‌ندى به‌ڵێنى خۆى نابێ”.
رووحانى، ئامریکاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، هه‌وڵده‌دا زاڵبێ به‌سه‌ر سه‌روه‌رى و شكۆى ئێران‌دا و هێژموونى خۆى بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر گه‌لى ئێرانى و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: “گه‌له‌كه‌مان ئه‌و هێ‌ژموونه‌ى ئامریکا په‌سند ناكات و به خۆڕاگريش به‌رامبه‌ر به فشاره‌كان ئه‌وه نيشانى جيهان ده‌دا”.
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئامریکا، دۆناڵد تڕا‌مپ بڕياريدا يه‌كلايه‌نه وڵاته‌كه‌ى له رێككه‌وتنى ئەتۆمیی وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكشێته‌وه، واشنگتۆن ژماره‌يه‌ك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه.