فەڕانسە گەشتکردن بۆ ئێران لە بەرپرسانی قەدەخەدەکات و ئێرانیش وەڵامی ئەو هەڵوێستەی پاریس دەداتەوە.
لە لێداونێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو بارەیەوە رایگەیاند: “پەیوەندی نێوان ئێران و ئەوروپا، بەتایبەت ئێران و فەڕانسە هەندێک دوژمنایەتی تێدایە. دەبێت ئێمە هۆشیارانە سەیری کارەکانی ئەوان بکەین”.
نیگەرانیی ئێران لە وڵاتانی ئەوروپا وای لە خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی کردووە، کۆتایی هێنان بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بکاتە بژاردەیەکی دەستی ئێران ئەگەر ئەوروپا هاوشێوەی ئەمەریکا خۆی لەو رێککەوتننامەیە دووربخاتەوە.