هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەگەڵ هەیئەتێکی یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.
رۆژی دوو شه‌ممه ١٥ ی پووشپه‌ر ( ٧ ی جولای ٢٠١٥ ) شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی حسن قادرزاده، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ردانی یەکیەتیی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێریان کرد‌و له لایه‌ن شاندێکی ئەو یەکیەتییە به سه‌رپه‌رستیی غه‌فور مه‌خموری، سکرتێری ئەو یەکیەتییە پێشوازییان لێ‌کرا .
لە سەرەتای کۆبوونەوکەدا حسن قادر زاده، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان باسێکی له بارودۆخی ههستیارو ئاڵۆزی نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد‌و به‌دوای ئه‌ویشدا دۆخی سه‌رسنوری نێوان باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی هێنایه به‌ر باس وله‌و باره‌یه‌وه، سیاسهتو روانگه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی خسته‌ڕوو.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گوتی: چاوه‌ڕوانیمان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه که چی دیکه رێگا نه‌درێ پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌وه زیاتر په‌راوێز بخرێ‌و کپ بکرێ .
دواتر غه‌فور مه‌خموری سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆکراتی کوردستان وێرای ده‌ربرینی بیروبۆچونو روانگه‌و سیاسه‌ته‌کانی حیزبەکەی له مهر باسه‌کانی ئاماژه پێکراو، سه‌باره‌ت به رۆڵ‌و نه‌خشی حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژههڵاتو به تایبه‌ت حیزبی دێمۆکراتی کوردستان رایگه‌یاند که‌هه‌میشه هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات بە پێزانین‌و ئەرک وەخۆگرییەوە مامەڵەیان لەگەڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کردوه، به‌ڵام پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە کەمتر لە ڕۆژەڤی سیاسی‌دا بووە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا دوو شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و یەکیەتیی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆکراتی کوردستان له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ چه‌ندوچۆنی ههڵسوکهتو رەفتاری حیزبه کوردستانییه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستان، سیاسەتی دانیشتن‌و دیالۆگیان به رێکاری گونجاو له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ناوبرد .
شایانی باسە لەو کۆبوونەوەیەدا ئیبراهیم زێوه‌یی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوهندیو حسن کاکیلی کادری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب لە هه‌ولێر هاوڕێیەتی حەسەن قادرزادە، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبیان کردبوو.