عه‌لی قازی‌عه‌سكه‌ر، به‌رپرسی حاجیانی ئێرانی و هاوكات نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ كاروباری حه‌ج له عه‌ره‌بستانی سعوودیه دووپاتیكرده‌وه، ده‌كرێت دیپلۆماسییه‌تی حه‌ج په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ریاز باشتر بكا، داواشی له هه‌ردوو وڵات كرد، له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و یه‌كێتییه‌كی ناوچەیی له‌نێوان وڵاتانی دراوسێ رابگه‌یه‌نن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له شاری مه‌ككه، قازی عه‌سكه‌ر دووپاتیكرده‌وه: “چۆن توانیمان كێشه‌ی حه‌ج چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌ره‌وپێشچوون له مامه‌ڵه‌ی نێوان هه‌ردوولا درووست بكه‌ین، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان په‌یره‌و و پرۆگرام كار بۆ باشكردنی دۆخی سیاسی نێوان ئه‌و دوو وڵاته بكه‌ین، ئه‌نجامێكی به‌رهه‌مداری ده‌بێ”.
قازی عه‌سكه‌ر ئاماژه‌ی به دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌جكردن دا و گوتیشی: “هیوادارم حه‌جی ئه‌مساڵ ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن له‌پێناو باشكردنی په‌یوه‌ندی نێوان تاران و ریاز و، هه‌ردوو وڵات په‌نا بۆ دانوستانی دۆستانه ببه‌ن و بیر له ستراتیژیه‌تێكی درێژخایەن بكه‌نه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه گوتی: “دوژمنداری و نه‌یاری نێوان ئێران و سعوودیه به هیچ خاڵێكی ئه‌رێنی ناگه‌یه‌نێت”، جه‌ختیشیكرده‌وه، “ئێستا كه فیتنه‌ی داعش ته‌واو بووه، پێویسته له‌سه‌رمان هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه بده‌ین و یه‌كێتییه‌كی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ رابگه‌یه‌نین”.
لەدوای دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە، بەتایبەتی لە وڵاتانی سووریە، عێراق، یەمەن و بەحرەین، دەوڵەتی ڕیاز کۆماری ئیسلامی بە کێشەنانەوەو ئاژاوەگێڕ ناوەزد کردوەو بۆ پێش‌گرتن لە زێدەخوازی کۆماری ئیسلامی بەرەیەکی دژبەری عەرەبی پێکهێناوە.