لە درێژەی ڕەوتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانو لێڕەوارو شوێنەکانی کوردستاندا ئەمجارەیان پڕیشکەی ئاگر گەیشتە حەسەنئاوای سنە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد ڕۆژی یهكشهممه، ١٤ ی پوشپەڕ قهڵای مێژوویی حهسهن ئاوای سنهش ئاگر درا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لاوان و خهڵكی ئهم ناوچهیه به خێرایی ڕوویان له شوێنهكه كردو ئاگرهكهیان كوژاندهوه.
شایانی باسه كه ئهم ئاگر كهوتنهوهیه به هۆی كۆنتڕۆڵكردنی خێرای خهڵك زیانێكی ئهوتۆی لێ نەکەوتەوە.
ئاگرکەوتنەوە لە قەڵای مێژوویی حەسەنئاوای سنە لە حاڵێک دایە کە هەر هەمان ڕۆژ دارستانەکانی سلێمانبەگی شاری بانەش ئاگریان تێبەردراو ئەو ئاگرکەوتنەوەیەش خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاند. هەروەها ڕۆژی پێشتریش دارستانەکانی ناوچەی “گاڕان” سەر بە شاری مەریوان تووشی ئاگرکەوتنەوە بوونو ئاگرەکە بەشێکی زۆر لەدارستان و گیانلەبەری ئەو ناوچەیەی لە نێوبرد.