ده‌وڵه‌تی ئێران پڕۆژه‌ی دروستكردنی ١٣ پاڵاوگه‌ی نهوتو گاز‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بێنزین له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به هۆكاری فه‌ننی‌و ماڵی ڕاگرتوه كه پاڵاوگه‌ی ئاناهیتای كرماشان یه‌كێك له‌م پرۆژانه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، ئیستراتژیی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی بۆ دابینكردنی بێنزینی پێویست له‌م وڵاته، هاورده‌كردنی بێنزین له ده‌ره‌وه‌یه. به‌م پێیه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی بێنزین ده‌ستی له پاڵاوگه نیوه‌چڵه‌كان هه‌ڵگرتوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م ١٣ پرۆژه گه‌وره ئابوورییه به هۆكاره جۆراوجۆره فه‌ننی، عهمهلیاتییهكانو بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه ماڵی‌و ئیعتیبارییهكان به ته‌واوی ڕاگیراون یان زۆر به خاوی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ. به‌م حاڵه‌ش به‌پێی هه‌واڵێك كه كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ڕایگه‌یاندوه، لیدان‌و دامه‌زراندنی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی ئێران له مالیزی، ئه‌ندۆنێزی و سووریه‌ش ڕاگیراون.
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران مانگی ڕابردوو گوتی كۆماری ئیسلامی له ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ به‌شداری كردن له دامه‌زراندنی ئه‌م پاڵاوگانه نییه‌و ئه‌م بڕه پاره‌ش كه شه‌ریكه‌كانی ئێران بۆ لێكۆڵینه‌وه دایان نابوو، پێیان دراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئێران له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئا‌مریكا و یه‌كیه‌تیی ئورووپاوه گه‌مارۆی زۆر توندی خرابووه سه‌رو ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ببووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌ستی وه به‌شێكی گرینگ له داهاته‌كانی نه‌وتی خۆی ڕانه‌گا.