كاربه‌ده‌ستانی ئۆردۆن ڕایانگه‌یاندووه كه پلاندانانی بۆ عه‌مه‌لیاتێكی تێرۆریستییان له‌م وڵاته پووچه‌ڵ كردۆته‌وه. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئۆردۆن پیاوێكی عێراقی كه نیازی جێبه‌جیكردنی ئه‌م په‌لاماره تێرۆریستییه‌ی بووه، به پۆلیسی گوتووه كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ئه‌م ئه‌ركه‌ی پێ ئه‌سپێردراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، ڕۆژی دووشه‌ممه، 15ی پووشپه‌ڕ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له دوایین كات‌و ساته‌كاندا ڕێگرییان له جێبهجیكرانی پلانێكی تێرۆریستی كردوه. بڕیار بوو ئه‌م هێرشه به‌پێی پلانی سپای قودسی ئێران له لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عێراقییه‌وه ئه‌نجام بدرێ. ئه‌م كه‌سه گومانلێكراوه له نزیك شوێنی عه‌مه‌لیاته‌كه له باكووری شاری “جرش” به ٤٥ كیلۆ ته‌قینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
سپای قودسی ئێران، لقی ده‌ره‌وه‌ی سنووری سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامییه كه ڕێبه‌رایه‌تیی عه‌مه‌لیاتی نیزامی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران ده‌كا.
وڵاتی ئۆردۆن به به‌رده‌وامی له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركۆماری خۆسه‌پێنی سووریه‌وه به پشتیوانی كردن له ئۆپۆزیسیۆنی سووری تاوانبار كراوه‌و ئێرانیش تا ئێستا له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا پشتیوانی له ئه‌سه‌د كردووه. ئۆردۆن خانه‌خوێی گرووپه نیزامییه‌كانی ئامریكایه كه دژبه‌رانی ئه‌سه‌د بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ گرووپی داعش ڕادێنن.
شایانی باسه دوایین هێرشی گه‌وره‌ی تێرۆریستی له ئۆردۆن ساڵی ٢٠٠٥ ڕووی دا كه له‌و هێرشه‌دا، تێرۆریسته خۆكوژه‌كان به دانانه‌وه‌ی بۆمب له 3 هۆتێلی شاری “امان” له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته خۆیان ته‌قانده‌وه. ئه‌م هێرشانه ده‌یان كوژراو و برینداریان لێ كه‌وته‌وه.