فه‌رمانده‌ی ستادی ئه‌رته‌شی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نوێی له مووشه‌كه پاتریووتهكانو تۆپخانه به‌ڕێی ناوچه‌ی سنووریی كیلیس له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای “غازی عه‌نتاب” كردووه.
ئه‌م هه‌وڵه نوێیه به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له مه‌ترسیی پێشڕه‌وی كردنی هێزه كوردییه‌كان‌و دزه‌كردنی گرووپی داعش بۆ سنووری نێوان ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ سووریه، هاتۆته ئاراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌ڵێن شه‌ڕی نێوان دژبه‌ره چه‌كداره‌كانی سووریه‌و گرووپی توندڕه‌وی داعش، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه توركیه مووشه‌كی پاتریووتو تۆپخانه به‌ڕێی سنووری سووریه بكا.
به‌م حاڵه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیه، ڕێگه‌ی سه‌فه‌ر كردن بۆ سووریه به هاووڵاتییانی خۆی نادا و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ته‌نیا ڕێگه‌ی هاتنه نێو خاكی وڵاتی خۆی به‌م هاووڵاتییانه‌ی سووریه ده‌دا كه به‌ڵگه‌ی پێویستییان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵی قه‌راره مووشه‌كه‌كانی پاتریوت له دوو ناوچه‌ی سنووریی”ئۆنجۆ بینار”و “ئهلبیلی” بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سووریه جێگیر كراون.
مووشه‌كی نوێی پاتریوتی توركیه له ناوچه‌ی “بولاتلی” له نزیك ئانكارای پێته‌ختی توركیه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كانی وه‌ڕێ كه‌وتوون.
ئه‌م ڕاپۆرته له حاڵێكدا بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو سه‌رۆك وه‌زیری توركیه گوتی، ئه‌م ئاماده‌بوونه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سووریه نییه. به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی :حورییه‌ت”ی توركیه ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته داوای له فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان كردوه كه عه‌مه‌لیاتی نیزامی له خاکی سووریه‌دا تاوتوێ بكه‌ن.