• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە نۆڕوێژ یادی ٧٣هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرز راگیرا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/08/27
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنەرانی هێز و لایەنە کوردستانییەکان، ٧٣هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز راگیرا.

ئێوارەی رۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنەرانی هێز و لایەنە کوردستانییەکان، ٧٣هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نۆڕوێژ بەرز راگیرا.
سەرەتای رێوەڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی و وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان و چوار ژینگەپارێز و وڵاتپارێزی شاری مەریوان دەستی پێ کرد.
پاشان لە لایان پێشکەشکارانی رێوڕەسمەکە هاوڕێیان “رووناک مێهرەبان و جەعفەر رەسوڵی”یەوە بەخێرهاتنی بەشداران و میوانانی ئەو رێوڕەسمە کرا. بەدوای ئەودا پەیامی کومیتەی وڵات لە لایان بەڕێز کاک “حەسەن غەمبار” بەرپرسی کومیتەی نۆڕوێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە خوێندرایەوە. لە بەشێک لە پەیامی کومیتەی نۆڕوێژدا هاتبوو: “٧٣ ساڵ لەمەوبەر و لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٦ی ئاگوستی ساڵی ١٩٤٥ی زایینی، پاش نزیک بە ٣ ساڵ خەباتی سیاسی و نهێنی و رێكخراوەیی كۆمەڵەی ژ ـ ك، رۆشنبیران و کەسایەتییە ئەرکوەخۆگرەکانی و ڕۆڵە تێكۆشەرەكانی نەتەوەکەمان بە ڕێبەریی پێشەوا قازی محەممەد، بە لێكدانەوەیەكی دروست لەسەر رەوشی سیاسی ئێران و دوای ئەو بارودۆخە سیاسییەی لە سەردەمی شەڕی دووهەمی جیهانی دا، ئێران و كوردستانی گرتبووەوە، بە کۆکردنەوەی هەموو ئەزموونەکانی رابردوو لە قاڵبێکی نوێدا و بە دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێکهێنانی قەوارەیەکی نوێ و مۆدێرنی سەردەمییانە، بەپیل بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەوە چوون و هاوکات لەو دەرفەتە کەڵکیان وەرگرت و وەلامی پێویستی بارودۆخی ئەوکات ناوچەکە بە گشتی و گەلی کوردیان بە تایبەتی دایەوە. لە ڕاستای وەدیهێنانی خەون و ئاواتە لەمێژینەکانمان و گەیشتن و دەستەبەرکردنی ماف و داخوازییە نەتەوەییەکانمان شانیان دایەوە بەر بەرپرسایەتییەکی مێژوویی و
خەباتی گەلی کوردیان لە رەوتێکی عەشیرەیی و راپەڕینی کەسایەتییەکان و سەرۆک هۆزەکانەوە بەرەو قۆناغی رێبەریکردنی بە کۆمەڵ و بڕیاری بەکۆمەڵ برد.”
هەروەها بەڕێز حەسەن غەمبار ئاماژەی بەوەش دا کە: ٧٣ ساڵ خەبات و قوربانیدانی بەردەوام و پێ پسانەوە حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئامانج و داخوازییە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان ئەویش لە بەرانبەر دوو سیستەمی سەرەڕۆی پادشایی و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا و شەهیدبوونی زیاتر لە ٥ هەزار پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگری قارەمانەی ئەو حیزبە لە خاک و خەڵکی کوردستان و شەهیدکرانی سێ رێبەر و سەرکردەی هەڵکەوتەی نەمری ئەو حیزبە، وەک پێشەوا قازی محەممەد و دکتور قاسملوو و دکتور سەعید شەرفکەندی، ئەو راستییەی بۆ دۆست و دوژمن دەرخستووە کە حیزبی دێموکرات بە رووحییەتێکی شۆڕشگێڕی و سوور لەسەر خەبات و تێکۆشان تا گەیشتن بە خەونە لەمێژینەکانی گەلەکەمان و وەدیهاتنی مافە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی گەلی کورد و پشت قایم بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پێگەی بەهێزی خۆی لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا، ساتێک لە خەبات و تێکۆشان ناوەستێ و ئەو بەڵێنەی کە ٧٣ ساڵ لەومەوبەر بە نەتەوەکەمانیدا، لە راستای وەدیهاتنیدا هەنگاو هەڵدەگرێ و ئامادەیە بۆ هەموو قوربانیدانێک.
پاشان کەسایەتی و رێبەری ناسراوی ناو ریزەکانی بزووتنەوەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و یادگاری کۆماری کوردستان بەڕێز کاک جەلیل گادانی کە بەشداری ئەو یادە پیرۆز بوو، وتەیەکی سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێویستیی سەردەمییانەی ئەو هێزە شۆڕشگێڕە و رۆڵی پێشەوا قازی محەممەد و تێکۆشەرانی کورد و دەستکەوتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکەش کرد و گوتی: “حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە لەبارەی و بەپێی بەرنامەیەكی تۆکمەی سیاسی، لە ٢ی رێبەندانی ١٣٢٤ی هەتاویدا كۆماری كوردستانی وەك یەكەم دەستكەوتی سیاسی و مۆدێرنی نەتەوەیی بۆ گەلی كورد و حیزبی دێموكراتی کوردستان راگەیاند. بەم چەشنە گەلی كوردی لە بەشێك لە خاكی كوردستان بە ئامانجە پیرۆزەكانی گەیاند و لە ماوەی ١١ مانگدا بە دەیان و سەدان شانازی بۆ خۆی و گەلەکەمان تۆمار کرد کە دامەزران و پێکهێنانی یەکێتییەکانی ژنان و لاوان دەرهاویشتەی ئەو دیدگا پێشکەوتنخوازانە و سەردەمییانەی ئەو حیزبە بوو.”
گادانی لە درێژەی گوتەکانیدا وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی سیاسی و ئابووی ئێران و لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان، گوتی کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکانی خۆیان بۆ ئەگەرەکان ئامادە بکەن و بەرنامە و پلانی بەجێ و داڕێژراویان هەبێ و دەگەڵ ئەوەیدا کە پێکهێنانی ناوەندی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کارێکی بەجێ و باشە، بەڵام کافی نییە و پێویستە لە راستای پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوودا هەنگاوی بەپەلە و کردەیی هەڵگرن.”
ئەوجار پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایان بەڕێز کاک هیوا و پەیامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لایان خوشکە بەهار فەیزوڵڵاو و پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان کە بەم بۆنەوە ناردرابوو، لە لایان پێشکەشکاری رێوڕەسمەکە کاک جەعفەر رەسووڵییەوە خوێندرانەوە. بەدوای ئەودا، لە پەیامێکدا پێشکەشکاری بەرنامە لە لایان کومیتەی وڵات و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ژینگەپارێزی شاری مەریوان و خەڵکی کوردستان کرد و هاوخەمی و هاودەردی حیزبەکەمانی بۆ دەربڕین.
دوابڕگەی ئەو رێوڕەسمە، بە نەواو و موسیقا و دەنگی بەسۆزی هونەرمەندان شۆڕش بۆکانی و فەرهاد ئالانی و چەند گۆرانییەکی شاد و هەست بزوێن، هاوکات دەگەڵ شایی و هەڵپەڕکێ، هەتا درەنگانی شەو درێژی کێشا

 

1 لە 29
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

16.

17.

18.

19.

20.

21.

22.

23.

24.

25.

26.

27.

28.

29.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist