دوای ئاگربەردان لە دارستانەکانی مەریوان کە بۆ بەهۆی خوڵقاندنی کارساتی دڵتەزێنی چوار ژینگەپارێزی مەریوانی، ئەم ئێوارە بەشێک لە دارستان و لەوڕگەکانی ناوچەی کامیارانیش بۆ بە سووتمانی ئاگر.
نیزیک بە ٢٠ ساڵە لە دەسپێکی وەرزی گەرما بەشیوەی گوماناویی و جێی پرسیار ، ئاگر لە جەنگەڵ و دارستانەکانی کوردستان بەردەردێ و هیچ لایەنێکی حکوومی لەو پێوەندییەدا خۆی بە خاوەنی نازانێ و لە ئەوپەڕی نابەرپرسایەتییەوە هەڵسوکەوت دەکەن.
بە پێی ئەو وێنانە کە لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، دوای سووتانی دارستانەکانی ناوچەی مەریوان بەهۆی تۆپبارانی سپا پاسداران کەهەمیشە یەکێک لەهۆکارەکانی ئەو خەسارەیە، درەنگانی ئێوارە رۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان بۆ جارێکی دیکە بەشێک لە ژینگە و سروشتی کوردستان لە ناوچەی کامیاران ئاگری تێبەردرا، بەڵام لە رێژەی خەسارەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
شیاوی باسە هەموو جارێک دوای ئاگربەربوون لە دارستان و ژینگەو سروشتی کوردستان، ئەمە ژینگەپارێزانن کە خۆڕسکانە فریای سروشتی کوردستان دەکەون و داواکارن کە خەڵک بە پێیتوانا بە هانایانەوە بچن.