نرخی ماده‌ی هۆشبه‌ری شیشه له ئێران سه‌دی 20 تا سه‌دی 50 به‌رزبۆته‌وه.
کاربه‌ده‌ستێکی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ر وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به ماده‌ی پێشساز بۆ دروستکردنی مادده‌ی هۆشبه‌رو، ده‌سبه‌سه‌ركردنی زۆر له ئه‌ندامانی بانده‌کانی بهرههمهێنانو بڵاوكردنه‌وه‌ی شیشه له كۆتایی ساڵی ڕابردوودا، ده‌ڵێ ئه‌مانه هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شیشه‌و دابه‌زاندنی چالاكیی به‌رهه‌مهێنه‌ران بووه.
ئه‌و ده‌ڵێ نرخی شیشه سه‌دی ٢٠ تا ٥٠ به‌رزبۆوه‌و به شێوه‌ی نێونجی له تاران که پێشتر نرخی كیلۆیه‌ك شیشه ١٨ میلیون تمه‌ن بوو، له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌ر كیلۆیه‌ك به 25 میلیون تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌سه‌دۆڵڵا هادی نژاد له ساڵی ڕابردوودا و له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌ست به‌سه‌ر ٥٥٦ تۆن له جۆره‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر داگیراوهو سه‌دی ٨٧ ی ئه‌م ماددانه له پارێزگاكانی ڕۆژههڵاتو سنووره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
جێگری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داوای سه‌ر به ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ر وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ماده دهسبهسهرداگیراوهكان تریاك بووه، گوتی هه‌ڵبه‌ته هێرۆین، حه‌شیش، مۆفین، شیشه، حهبو دهرزیشیان له نێودا بووه.