بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی کۆمەڵەی شوڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە ئاکامی دەرگیریەک لە نێوان دەستەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵەو سپای پاسداران لە ناچەی مەریوان شەهید بوون.
هەر بە پێی ئەوسەرچاویە ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی دەستەیەك لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان لە كاتی گەڕانەوە لە ئەركێكی تەشكیلاتیدا لەگەڵ هێزەكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دەرگیر بوون و دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی “ئەرسەلان جەوزاك”و “پەرویز عەبدی” شەهید بوون.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمی کردن لەگەڵ سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەو بەتایبەتی هاوسەنگەرانی ئەو دووشەهیدە ، خۆی بە شدار و شەریک لە خەمیان دەزانێ و، ئاواتەخوازی ئاوەدانی سەنگەری خەباتیانە.