شەوی ٣ لە سەر ٤ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی بوومەلەرزیەکی ٦.٢ رێشتەری بۆ جارێکی دیکە پاڕیزگای کرماشانی هەژاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی بوومەلەرزە ناسینی ئێران ، لە شەوی ڕابردوو ١٢ بوومەلەرزە ناوچەی سەلاسی باوەجانی هەژاندوە.
بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو پارێزگاکانی ، کرماشان، ئیلام و سنە و تەنانەت بەشێک لە باشووری کوردستانی لەراندووتەوە ، بەڵام زیاترین خەسار لە شارەکانی ڕوانسەر، جوانڕۆ ، سەرپێڵزەها و ، ئاوایی تازاوا لە پارێزگای کرماشان کەوتووە.
دەگوترێ بە هۆی بوومەلەرزە نیزیک بە ٥٤کەس بریندار بوون.
هەروەها شەوی ڕابردوو خەڵکی شارەکانی پارێزگای کرماشان و شاری سنە، لە ترسی بوومەلەرزە، تا دەرنگان لەدەروە مانەوە و بۆ چەند کاتژمێریش کارەبای سەلاسی باوەجانی پچڕا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەو بوومەلەرزە گوماناوییە بەشێک لە شاخەکانی باینگان سەر بە شاری پاوە ، لە نێوان بەنداوی “داریان”ی نۆدشەی رووخاندوە.