دوو کەس لە مەریوان بە هۆی داتەپینی کارێزەوە گیانیان لە دەست دا. ڕووداوەکانی کار لە کوردستان هەردەم ڕوو لە زیادبوونن و هۆکاری سەرەکیش بۆ نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکانی شوێنی کار دەگەڕێتەوە کە کاربەدەستان لێی کەمتەرخەمن.
لە دوا حاڵەتدا ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، دوو کەس لە ئاوایی گوێزەکوێرەی مەریوان بە ناوەکانی “موختار نەسیم” و ” عوسمان ئیلاهی” بە هۆی داتەپینی کارێزەوە گیانیان لە دەست داو.
نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار و لە بەرچاو نەگرتنی ستانداردەکانی ئەمنیەتی کارکردن بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مەرگی کرێکاران دەزانرێ لە شوێنی کار.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵیشدا زیاتر لە 23 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی 17 کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە. لەوەندە کەسە 10 کەسیان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی، بڕق گرتوویی و کەوتنە بن ڕنوو گیانیان لە دەست داوە و 7 کەسیش بریندار و نقوستان بوون.