له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌ولێرو سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی دێموکڕاتی گه‌لی کوردستاندا دوایین ئاڵوگۆره‌کانی کوردستان تاوتوێ کران.
رۆژی دووشه‌ممه ١٥ ی پووشپه‌ری ٩٤ ( ٦ ی جولای ٢٠١٥)هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر پێکهاتوو له ئیبراهیم زێوهییو حسن کاکیلی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتی گه‌لی کوردستان له هه‌ولێریان کرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی خانه‌خوێ به سه‌رپه‌رستیی خدر روسی، سکرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتی گه‌لی کوردستانه‌وه، پێشوازییان لێ کرا .
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکرات له سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌دا ئاوڕێکی له روداو‌و ئاڵوگۆره هه‌ستیاره‌کان له کوردستان‌و هه‌رێمی کوردستان‌و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌تی حیزب‌و لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی باشور‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له ئاست بارودۆخ‌و پێشهاته‌کان دایه‌وه‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی بزووتنه‌وه‌ی دێموکڕاتی گه‌لی کوردستان تاوتوێ کرد.
دوو لایه‌ن له باس‌و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و پرسانه هاوههڵوێستو ڕوانگه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بوو.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا ئیبراهیم زێوه‌یی، نوێنه‌ری حیزب له هه‌ولێر سیاسهتو روانگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووداوه‌کانی چه‌ند مانگی رابردووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گرژییه‌کانی سه‌رسنوور له نێوان هێزه سیاسییه‌کانی باکوور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی هێنایه به‌ر باس‌و دوو لایه‌ن له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌م باس و بابه‌تانه‌یان تاووتوێ کرد .
له کۆتایی دانیشته‌نه‌که‌دا دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتی گه‌لی کوردستان له روانگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نهتهوهییو به هه‌ست به پرسایه‌تی کردنی نیشتمانی پێیان وابوو که چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان حیزب‌و هێزه سیاسییه‌کانیان به دانیشتن و دیالۆگ تاکه مێکانیزمی گونجاوو سه‌رده‌میانه بۆ ده‌رباز بوون له‌و کێشه‌و ئالۆزانهیه که به‌ره‌وڕووی کوردستان بوونه‌ته‌وه