• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بوورسیەی ئێمەو بوورسییەی ئەوان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/07/06
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

لەم رۆژانەدا نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە کە لە بورسییەی خوێندکاراندا هەندێک زوڵم کراوە. ئەو قسەیەی خامنەی دوای ئەوە هات کە وەزارەتی زانستی کابینەی رو‌حانی ئاشکرای کردووە کە پێداچوونەوە بە پەروەندەی ئەو ٣ هەزارو ٧٧٢ خوێندکارەیان کردووە کە لەسەردەمی مە‌حمود ئە‌حمەدی نژاد دا لەسەر بورسی دەوڵەتی لەدەرەوەی ئێران خوێندویانە. دوای لێکۆلینەوەکان دەرکەوتووە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی بورسی خوێندنیان بە خزم و کەسوکاری خۆیان داوە. بۆ نمونە وەزیری زانستی دەوڵەتی ئە‌حمەدی نژاد واتا کامران دانشجو کچەکەی بورس کردووە، کە دەریشکەوتووە کە خوێندکارێکی لێهاتووش نەبووە. بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەو دژکردەوەی خامنەیی وەکوو رێبەری ئەو سیستەمە زۆر سەیرو لانیکەم بۆ ئێمەی کورد زۆر چاوەرواننەکراو نەبوو، چونکە لەوەتا ئەو ‌رێژیمە هەیە، ئەو زوڵم و گەندەڵییەی تێدا هەبووە، خامنەییش بۆ ئەوەی خۆ وەکوو پیاوچاک دەربخات، ئەو فیشەکەشی بە ئە‌حمەدی نژاد کە داشێکی سووتاوە وەنا، بۆ ئەوەی بیر لەخۆئامادەکردن بۆ ناو هەڵبژاردنەکانی داهاتووی مەجلیسی ئێران نەکاتەوە. بەڵام چیرۆکەکە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران زۆر جیاوازە،و دوای ورووژانی ئەو بابەتە پێویستە هەندێک مەسەلە وەبیر بەرپرسانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بهێندرێتەوە. بەشاهیدی هەموو زانکۆکانی ئێران و لەسەر زاری سەرجەم ماموستایانی زانکۆو ئاکادیمییە بەویژدانەکانی ئێران خوێندکارانی کوردی ناو زانکۆکانی ئێران لە لێهاتووترین و خوێندەوارترین خوێندکارەکانی ئێرانن. خوێندکارانی کورد بە کچ و کوڕیانەوە زۆربەیان بە نمرەی باش دەچنە زانکۆ، واتا هیچ ساڵێک نەبووە کە لەقبووڵییەکانی کنکوری سەراسەریدا کوردەکان “تەک رەقەمی ” و “دوو رەقەمی”-یان نەبووبێت. زۆربەی کات لەهەموو بەشەکاندا لەسێ کەسی یەکەمدا یەکیان هەر کورد بووە. جا خوێندکارە کوردەکانی ناو زانکۆکانی ئێران لەناو پۆلی خوێندنیشدا ئامانجدارترو بەهەڵوێسترو چالاکترن، هیچ پۆلێکی زانکۆی تاران و بەهشتی کە لەزانکۆ هەرە باشەکانی ئێرانن، شک نابەیت کە چەندین کوردی تێدا نەبێت. لەبەشی تەکنۆکۆژیاشدا کوردەکان هەر پێشەنگن، و لە ئۆلۆمۆمپیادە زانستییەکاندا بەشداری کارایان هەیە، بەڵام لەگەڵ هەمووی ئەوانەش لەدابەشبوونی بورسییەکانی خوێندندا هیچ کورسییەک بۆ کورد تەرخان نەکراوە. خوێندکاری لێهاتووی کورد لەزانکۆکانی ئێراندا لەبەر کوردبوونی نەک مافی وەرگرتنی بورسییەی دەوڵەتی نەبووەو نیە، بەڵکو لەزۆر بەشی خوێندنیشدا بۆ وەرگرتنی دوکتورا دەکەوێتە بەر پەلاماری گوزینش و رێگەی بەردەوامبوونی لێدەگیرێت. سیستەمی خوێندنی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەندە دژی خوێندکاری کوردە، کە هەموویان بە بەردەوامی لەژێر چاودێری تووندی دەزگا ئەمنییەکان و حەراسەتی زانکۆکاندان،و هەموو جولەیەکیان بەکردەوەی جێی گومان لێکدەدرێتەوە. هاوکات جگە لەوەی هیچ کورسییەک بۆ ناردنە دەری نوخبەی زانستی کوردی زانکۆکانی ئێران تەرخان نەکراوە، تەنانەت ئەوانەی کەدەیانهەوێ بە پوول و سەرمایەی خۆیان لەدەرەوە بخوێنن، تووشی هەزارویەک لەمپەر دەبنەوە. خامنەیی لەجیاتی ئەو فرمێسکە تیمسا‌حییەی بۆ بەوتەی خۆی “زوڵم لەبورسییەکاندا” دەیرێژێت، با ئاورێک لە خوێندکارە کوردەکانی ناو زانکۆکانی ئێران بداتەوە، بۆ ئەوەی بزانێت کە کوردەکان بەچ مەینەت و کوێرەوەرییەک دەخوێنن، و باشترین نمرە دەهێنن، بەڵام لەنیوەی رێگادا چۆن لەرێرەوە راستەقینەکە لادەبرێن، و تۆمەتی ئەمنییەتی و چالاکی دژە ویلایەتی فەقیان لێدەدرێت، هەمووی ئەوانەش تەنیا لەبەر ئەوەی کوردن و لەزانکۆکاندا بەرچاون، تەنیا چونکە بەئامانج لەسەر پۆلەکان دادەنیشن، پرسیارەکانیان لەپرسیاری ئەوانیتر ناچێت، نیگەرانییە ئاکادیمییەکانیان لەوانیتر ناچێت، و ئەو دوارۆژەی کە دەیانهەوێ بیکێشنەوە لەوانیتر ناچێت، چونکە لەراستیدا خەمەکانیان جیاوازە. خامنەیی ئەگەر ئاورێک لەکوردەکان بداتەوە، بەپێچەوانەی هەموو ئەو کەسانەی دەیانهەوێ بوورسی خوێندن بۆ وڵاتێکی دیکە وەربگرن، بۆ ئەوەی بەزمانێکی دیکە بخوێنن، بۆی دەردەکەوێت کە کوردەکان لەوان زۆر جیاوازن، خوێندکاری کورد دەیهەوێ لەوڵاتی خۆی بەزمانی خۆی بخوێنێت، گەورەترین بوورسی خوێندن بۆ کوردەکان ئەوەیە کە لەشاری خۆیان بەزمانی خۆیان بخوێنن. ئەوە زۆر جیاوازە لەو فارسەی یان ئەو منداڵە بەرپرسەی کە دەیهەوێ لەوڵآتێکی دیکە بەزمانێکی دیکە بخوێنێت! بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو زوڵمەی کە خوێندکارە کوردەکانی سەرجەم زانکۆکانی ئێران دەکرێت، ئەوان لەخوێندن و باش خوێندن بەردەوامن، چالاکییەکانیان نەوەستاوەو هەمیشە پێشەنگی خەباتە مەدەنی و سیاسیی و فەرهەنگییەکان بوونە، خوێندکاری رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەموو دەرفەتێک کەڵک وەردەگرێت، بۆ ئەوەی هاوتەریب لەگەڵ خوێندنی ئاکادیمی ماهیەتی ئازادیخوازانەو زانست پەروەرانەی کورد نیشانی هەموو ئێران بدات. لەراستیدا سەرکەوتووش بووە،و لەگەڵ ئەو هەموو زوڵمانەی لەخوێندکاری کورد دەکرێت، بەڵام هەر پێشەنگەکەی جارانن.

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist