دوابه‌دوای کشانه‌وه‌ی یه‌ک لایه‌نه‌ی ئامریکا، له ڕێککه‌وتنی زلهێزه‌کانی جیهان له گه‌ڵ ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ، تا ئێستا زیاتر له 53 شیرکه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، یان گرێبه‌سته‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تاران هه‌ڵوه‌شاندوته‌وه یان “سڕ”یان کردووه.
ئه‌و شیرکه‌تانه که بریتین له کۆمپانیگه‌ل ئورووپایی، ئاسایی و ئامریکایی له دوای بڕیاری تڕا‌مپ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گڕیبه‌ستی “به‌رجام” یان ئیرانیان به‌جێهێشتووه، یان ئاستی مامه‌ڵه‌و پێوه‌ندییه‌کانی خۆیانیان له‌گه‌ڵ ئێران دابه‌زاندووه.
دۆناڵد تڕا‌مپ سه‌رۆ‌کۆماری ئامریکا به ڕاشکاویی چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی رۆژاوایی کردووه که ئه‌ر بێت‌و درێژه به سات وسه‌داکانی خۆیان بده‌ن له‌گه‌ڵ ئێران، گه‌مارۆه ئابوورییه‌کانی ئامریکا ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه.
به‌دوای گوشاره‌کانی ئامریکا و دابه‌زینی نرخی دراوی ئێرانی، تاکوو ئێستا 53 شیرکه‌تی بیانی له 8 پیشه‌ی به‌رچاو، وه‌کوو، که‌رتی نه‌وت، گواستنه‌وه، خۆدرۆ، بانک، کاره‌با، فڕۆکه‌وانی، کانزا و تێکنۆلۆژیا، وڵاتی ئێرانیان به‌جێهێشتووه.
له نێوان 53 شیرکه‌تی جیهان که له ئێران کشاوه‌نه‌ته‌وه، 21 شیرکه‌تی وڵاتانی جیهان ده‌گرێته‌وه، که له‌و رێژه‌یه 9 شیرکه‌تی فه‌ڕانسه‌ویی و 8 شیرکه‌تی ئاڵمانی ، به به‌راوه‌رد کردن له گه‌ڵ وڵاتامی دیکه، زیاترین پشکیان وه‌به‌رکه‌وتووه.
شیاوی باسه حه‌وته‌ی له‌مه‌وپێش سه‌ناتۆری کۆماریخواز لێندزی گرام، به ڕه‌خنه گرتن له هه‌ڵسوکه‌وتی وڵاتانی ئورووپایی له‌گه‌ڵ ئێران، له‌و باره‌وه هوشداری دا که ده‌بێ به سیاسه‌ته‌کانی خۆیان بچنه‌وه‌و درێژه به هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توندئاژۆی تاران نه‌ده‌ن.