هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی ژووری پێوه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وی گۆران له‌و شاره‌یان کرد.
رۆژی یه‌ک شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ر ( ٥ ی جولای ٢٠١٥ ) شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر پێکهاتوو له ئیبراهیم زێوهییو حسن کاکیلی سه‌ردانی ژووری پێوه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وی گۆران لهههوڵیریان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆران به سه‌رپه‌رستیی زه‌رده‌شت مه‌لا حه‌سه‌ن، به‌رپرسی ژووری پێوه‌ندییه‌کانی گۆران له هه‌ولێر پێشوازییان لێ‌کرا .
سه‌ره‌تا شاندی دوو لایه‌نی ذیمۆکراتو گۆران بارودۆخی ههستیارو هه‌مه لایه‌نه‌ی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها حیزب‌و هێزه سیاسییه‌کانیان هێنایه به‌رباس و پێکه‌وه ئاڵوگۆری بیرورایان له سه‌ر کردن‌و هاوههڵوێستانه قامک له سه‌ر چه‌ندوچۆنیی مێکانیزمی ده‌رباز بوون له‌و دۆخه‌یان خسته‌ڕوو.
دواتر ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزب له هه‌ولێر باسێکی له سه‌ر ئاڵوگۆره‌کانی دوو مانگی دوایی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و به‌شێوه‌ی ڕوون رووداوه‌کانی سهرسنورکردو چۆنیه‌تیی تهعامولو هاوکاریو هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه سیاسییه کوردستانییهکانو به تایبه‌ت نیوان دوو لایه‌نی دێمۆکراتی هێنایه بهرباسو له سه‌ر ئهومهوزوعهش هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکرات‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆران هاوههڵوێستو هاونه‌زه‌ر بوون‌و پێداگری له‌سه‌ر ته‌عاموڵ و پێکه‌وه هه‌ڵکردن کرایه‌وه .