دوابه‌دوای هه‌ڵدێرانی نرخی دراوی ئێران له به‌رامبه‌ر دراوی بیانی‌دا و چوونه‌سه‌رێی نرخی هه‌موو جۆره کاڵا و شمه‌کێک له ئێران، ته‌نیا مادده‌ی هۆشبه‌ره که نرخه‌که‌ی وه‌ستاوه و گران نه‌بووه. کارناسان بازاڕ ده‌ڵێن هۆکاری ئه‌مه بۆ “مودیرییه‌ت”ی سه‌رکه‌وتووی بازاڕی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن قاچاغچی و مافیاکانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. قاچاغچییه‌کانی مادده‌ی هۆشبه‌ر نرخه‌کان له خوارێ ڕاده‌گرن و به‌وه‌ش قازانجی زیاتر ده‌که‌ن، به جۆرێک که له حاڵێکدا نرخی هه‌موو که‌لوپه‌لێک له ئێران‌دا هه‌رنه‌بێ دوو هینده گران بووه، به‌ڵام نرخی مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌روا سه‌قامگیره و بۆ نموونه تریاک چه‌ند ساڵێکه کیلۆی له 4 میلیون تمه‌ن تێ ناپه‌ڕێ.
ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن دوو میلیون و 800 هه‌زار که‌س له ئێران موعتادن، به‌ڵام کارناسانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی خووگرتووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران لانی که‌م سێ هینده‌ی ئاماره ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانه.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له کوردستان سیستماتیک ده‌کرێ و ده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیمی له پشته.