له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 79 که‌س له کوردستان خۆیان کوشتووه.
شه‌پۆلی نوێی خۆکوشتنه‌کان له کوردستان دوای ئه‌وه دێ که فشاره ئابووری و ڕووحییه‌کان هینده‌ی دیکه‌ی ژیان له خه‌ڵک تاڵ کردووه و بێهیوا به ژیان و داهاتووی کردوون.
ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوه و به دێکۆمێنت کراوه، له یەک ساڵی ڕابردوودا ١٤٠٠ که‌س له کوردستان هه‌وڵی خۆکوشتنیان داوه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماری خۆکوشتنه‌کان له ئاستی ئێران‌دا، کوردستان پشکی سه‌تا 28یان له‌و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رده‌که‌وێ.
ئاماره ڕه‌سمییه‌کان له ئێران ده‌ڵێن لە ماوەی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاویدا ٤٩٩٢ حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە ئێران‌دا تۆمار کراوە. پارێزگای ئیلام به ٥٥٠ هەزار که‌س حەشیمەته‌وه به 800 حاڵه‌تی خۆکوشتن له ساڵێکدا له ڕیزی یه‌که‌می ئه‌و پارێزگایانه دایه که زیاترین هەوڵی خۆکوشتنیان تێدا تۆمار کراوە. دوای پارێزگای ئیلام، پارێزگاکانی کرماشان، ورمێ و سنه لە ریزی شەشەم، دەیەم و چوارده‌یه‌مدا جێیان گرتووه.