“شوجاع حوسێنزادە” بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی “بانە نیوز”ی بە ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی موکریان ، دەزگایی قەزایی حکوومەتی ئێران “شوجاع حوسێنزادە”، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی “بانە نیوز”ی بە لێدانی ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کرد.
شوجاع حوسێنزادە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: “لە سەردەمی فیلتێری تێلگرام پۆستێکی گاڵتە ئامێزم لە سەر کلیلەکەی حەسەن ڕۆحانی کە بە لایەکی دیکەدا دەسووڕا و بە جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی خۆی، ڕەخنەم لە ناوبراو گرتبوو، بە بێڕیزی کردن بە سەرکۆمار تاوانبار کراوم”.
ناوبراو هەروەها دەڵێ: “دەزگایی قەزایی ئەم حوکمەی بە تۆمەتی “بێڕێزی بە سەرکۆمار” بۆ من بڕیوەتەوە.
ئەو چالاکە تێلگرامییە بە نیسبەت بڕینەوەی ئەو حوکمە ناڕەزایەتی دەربڕیووە و بڕیارە لە دادگای پێداچوونەوە چاوخشاندنێک بە سەر ئەو حوکمەدا بکرێت.