به‌رپرسی فراکسیۆنی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی ئابووری ، ئاشکرای کرد که ١٥٠هه‌زار میلیارد له سروه‌ت وسامانی خه‌ڵکی ئێران ته نیا له گیرفانی١١٠ که‌س له که‌سانی نیزیک به به‌رپرسانی رێژیم دایه.
ئه‌میر خۆجه‌سته، نوێنه‌ری شاری هه‌مه‌دان و، به‌رپرسی فراکسیۆنی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی ئابووری له مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامی به هه‌واڵده‌ریی “ئیسنا”ی گوت: تاقمێک تاڵانچی و، نیزیک به به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی نیزام، له سروه‌ت وسامانی خه‌ڵکی ئێران وام و پاره‌ی زۆریان له‌لایه‌و، به‌ڵام له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان خۆده‌بوێرن و، ته‌نانه‌ت بارمته وگه‌رنتییه‌کی واشیان به بانکه‌کان نه‌سپاردووه، هه‌روه‌ها له ڕێگای ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی خۆیانه‌وه به میلیارد “وام”یان وه‌رگرتووه.
ئه‌میر خوجه‌سته گوتی: لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌وه‌کانی فڕاکسیۆنی دژه گه‌نده‌ڵی ده‌ریخستووه که پتر له ١٥٠هه‌زار میلیارد تمه‌ن له سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی ئێران، چووته گیرفانی١١٠ که‌س و، له‌و باره‌شه‌وه وڵامده‌رنین.
ئاماری بانک ده‌ڵێ ئه‌و بڕه پاره‌یه ٩٠میلیارد تمه‌نه، به‌ڵام به پێی دادتاکان و، زانیارییه‌کانی ئێمه له‌وه زیاتره و، بۆئاشکرا کردنی ئاماری ڕاست و ، دروست به‌دواداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ین.
ئه‌وکه‌سانه که پاره و “وام”یان له بانک وه‌رگرتووه و ئێستا نایده‌نه‌وه ، ١١٠ که‌سن و، فڕاکسیۆن له هه‌وڵدایه لیسته‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه که پاره‌یان له‌لایه ئاماده بکات.