گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر ئێران، که بۆته هۆی سازبوونی گرفت و قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی کۆماری ئیسلامی، بۆ جارێکی دیکه سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می سه‌رۆ‌کۆماری پێشوو، که به خۆی له‌هه‌رچه‌شنه ده‌رکه‌وتن قه‌ده‌غه کراوه، وه ده‌نگ هاتوو، کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرینگی باس کرد.
سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی چاکسازیی ،له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ به‌شێک له که‌مئه‌ندامان و ئه‌سیرانی شه‌ڕی ئێران وعێراق به باس کردن له لایه‌ن جیاجیاکانی ئێستاکه‌ی کۆماری ئیسلامی، سه‌رله‌نوێ نیگه‌رانی خۆی له قه‌یرانه‌کانی به‌رده‌می کۆماری ئیسلامی نه‌شارده‌وه ، له‌و باره‌وه چه‌ند خاڵێکی گرینگی خسته‌ڕوو.
ئه‌و دیداره که به بۆنه‌ی 26ی گه‌لاوێژ ساڵڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌سته له ئه‌سیره‌کانی شه‌ڕی 8ساڵه‌ی ئێران وعێراق پێکهاتبوو، سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می به ئاماژه‌دان به ئامانجه‌کانی هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی، هه‌وڵی‌دا دڵگه‌رمی به خه‌ڵک و لایه‌نگرانی خۆی ببه‌خشێت.
له به‌شێک له قسه‌کانیدا په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵیی ماڵی له ئێرانی ژێر سیسته‌می کۆماری ئیسلامی پشتڕاست کرده‌وه‌و، له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی: هێندێک که‌س ده‌ڵێن ئێمه ئینقلابمان نه‌کرد هه‌تا دۆخی ژیان وئابووری خه‌ڵک چاک ببێ، به‌ڵکوو بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی ئیسلام له کۆمه‌ڵگه شۆرشمان کرد! یانێ گه‌نده‌ڵخانه‌کان دابخرێ ، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه، هه‌موو که‌س به ڕواڵه‌ت ئیسلامی بێ، به‌لام ناوه‌ڕۆک گرینگ نه‌بێ!
خاته‌می قامکی له‌سه‌ر هه‌بوونی به‌ربڵاوی گه‌نده‌ڵی له ئێران دانا‌و، گوتی: وای لێهاتووه ئه‌گه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵییه‌کان که‌متر له چه‌ندین میلیارد بێ، ئاساییه‌و که‌س باسی ناکا!
سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی ئیسلاحات له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له گوشاره ده‌رکی و نێوخۆییه‌کانی بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی کرد‌و، گوتی: هه‌مووان ده‌بێ ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ش له ده‌وڵه‌ت ده‌گرن، به‌ڵام ده‌بێ پشتیوانی له ده‌وڵه‌ت بکه‌ن.
هه‌روه‌ها خاته‌می وتووێژ و دانوستانی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌روه‌ی به قازانج زانی.
سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می له به‌شێکی دیکه له قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند ؛ ئه‌گه‌ر ڕێژیم مل به چاکسازیی نه‌دات، مه‌حکووم به‌شکسته.
سه‌رۆک‌کۆماری پێشووی ئێران له‌هه‌مبه‌ر گرفت و قه‌یرانه‌کانی ئێران‌دا گوتی: که‌ڵه‌که‌بوونی قه‌یرانه‌کان بۆ سه‌ره‌تای ئینقلاب ده‌گه‌ڕیته‌وه‌و که‌سانێک که هۆکاری گه‌وره‌ی گرفته‌کانن، ئێستا خاوه‌ن ئیدیعان و، خه‌ڵکی دیکه به تاوانبار ده‌زانن.
شیاوی باسه هه‌تا گوشاره‌کان بۆ سه‌ر ئێران زیاد ده‌بێ، ده‌مڕاست وبه‌رپرسانی ڕێژیم زیاتر له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یرانه ده‌ربازیان ببێ و، له ماوه‌ی که‌متر له دوومانگ ئه‌مه دوویه‌مین جاره خاتمی به نیسبه‌ت قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان وه‌ده‌نگ هاتووه.
سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش 15 خاڵی بۆ ده‌ربازبوونی کۆماری ئیسلامی له‌م دۆخه‌دا خسته روو، که زوو له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانی که‌مته‌رخیی خاته‌می، وه‌کوو سه‌رۆ‌ک‌کۆمار وسه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی چاکسازیی به توندی وڵام درانه‌وه.