هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی حەسەن ناسراو بە ئاکۆ عەبدوڵلازادە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری “ورمێ”یەو، بە لێدانی قامچی و، زیندان مەحکووم کراوە.
بە پێی هەواڵدەریی “هەنگاو” حەسەن عەبدوڵڵازادە بە تاوانی شێواندنی ڕای گشتی و، بڵاوکردنەوەی درۆ ودەلەسە، سزای ٦٧مانگ زیندان و، لێدانی ٤٠قامچی و، ١٥ ساڵ قەدەغەکردنی لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بڕاوەتەوە.
شیاوی باسە “شێواندنی ڕای گشتی و، بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە”، لە یاسای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، بیانوویەکە بۆ سەرکوت کردنی ئازادی ڕادەربرین و، هەرچەشنە ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی ڕێژیم و، زۆربەی دەسبەسەرکراوان بەتایبەتی رۆژنامەنووسان و قەڵەمبەدەستان بەو تاوانە سزا دەدرێن.
هەر پێی هەمان سەرچاوە حەسەن عەبدوڵلازادە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ دەسبەسەر کراوە.